هۆڵه‌ندا
ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ناسینی هۆڵه‌ندا
هۆڵه‌ندا یه‌کێک له ووڵاته‌کانی باکووری ڕۆژئاوای ئه‌وروپایه، له باکوور و ڕۆژئاواوه به ده‌ریای باکوور ، له ڕۆژهه‌لاته‌وه به ووڵاتی ئه‌ڵمانیا و له خواریشه‌وه به ووڵاتی به‌لجیکا ده‌وره دراوه. ئه‌مسته‌ردام به شیوه‌یه‌کی فه‌رمی به پێ‌ی به‌ندی 32 له ده‌ستوری وولات له ساڵی 1983 ه‌وه بووه به پایته‌خته‌که‌ی ، بنکه‌ی ده‌سه‌ڵات له شاری ده‌نهاخه. هۆڵه‌ندا له 12 پارێزگا پێک هاتووه.
پارێزگاکان
Noord-Holland پایته‌خته‌که‌ی شاری Haarlem ه.
Zuid-Holland پایته‌خته‌که‌ی شاری Denhaag ه.
Utrecht پایته‌خته‌که‌ی شاری Utrecht ه.
Zeeland پایته‌خته‌که‌ی شاری Middelburg ه.
Noord-Brabant پایته‌خته‌که‌ی شاریS'- Hertogenbosch ه.
Limburg پایته‌خته‌که‌ی شاری Maastricht ه.
Friesland پایته‌خته‌که‌ی شاری Leeuwarden ه.
Groningen پایته‌خته‌که‌ی شاری Groningen ه.
Drenthe پایته‌خته‌که‌ی شاری Assen ه.
Gelderland پایته‌خته‌که‌ی شاری Arnhem ه.
Flevoland پایته‌خته‌که‌ی شاری Lelystad ه .
Overijssel پایته‌خته‌که‌ی شاری Zwolle ه‌یه .

ڕه‌نگی ئاڵا

له سێ ڕه‌نگی سپی، سوور ، شین پێک هاتووه . هه‌ر ڕه‌نگێک هێمایه‌که. پێشتر له جیاتی ڕه‌نگی سوور ڕه‌نگی پرته‌قاڵی بووه. که هێمایه بۆ خانه‌واده‌ی شانشینی. و له زۆربه‌ی بۆنه‌کاندا ئه‌م ڕه‌نگه هۆڵه‌ندای پێ ئه‌ناسرێته‌وه ، ئه‌م ئاڵایه ئه‌گه‌رچی له سه‌دای نۆزه‌ده‌مه‌هه‌وه بوونی هه‌یه بڵام به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له 19 فێبریوه‌ری 1937 ه‌وه به‌کارهێنراوه ، ڕیژه‌ی درێژی : به‌رزی بریتی‌یه له 3:2.
زمان
زمانی سه‌ره‌کی له هۆڵه‌ندا هۆڵه‌ندی‌یه، فریس له پارێزگای فریسلاند له پاڵ زمانی هۆڵه‌ندیدا زمانێکی ڕه‌سمی‌یه، ئه‌و زمانه‌ی که به‌شێک له ناوچه‌کانی ئه‌ڵمانیا و دانیمارکیش قسه‌ی پێ ئه‌که‌ن.
زمانی هۆڵه‌ندی چه‌ند دیاله‌کتێکی هه‌یه : خرۆنینگی، سالانس ، توێنتس، فله‌وس ، و ئه‌خته‌رهوکس، هه‌روه‌ها دیالێکتی لیمبورخ که له پارێزگای لیمبورخ قسه‌ی پێ ئه‌کرێت.
خوێندن
خوێندن له سه‌ره‌تای 5 ساڵی منداڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌بێت به 16 ساڵ
دواتر به پێ‌ی ئه‌و ڕشته‌یه‌ی که هه‌ڵێ ئه‌بژێرێت پێویسته لانی که‌م 2 ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا بچێت بۆ قوتابخانه. ئه‌گه‌ر له بارێک‌دا ئه‌و که‌سه کاری هه‌بێت ئه‌وا پێویسته لانی که‌م یه‌ک ڕۆژ بچێت بۆ قوتابخانه.
ژماره‌یه‌کی زۆر له منداڵان هه‌ر له سه‌ره‌تای چوار ساڵی‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه ئه‌کرێن.
یاری
دووگۆڵێ یه‌کێک له یاری‌یه گشتی‌یه‌کانی خه‌ڵکی هۆڵه‌ندایه، جگه له‌مه ئاره‌زووی یاری‌یه‌کانی پێشبڕکێ‌ی پاسکیل، تێنس ، باله ، باسکه، شه‌تره‌نج و خۆڵف ئه‌که‌ن
دین
ڕێژه‌یه‌کی زۆریان کاسۆلیکن ( %31 ) ، هه‌روه‌ها (%21 ) یان پرۆتستانت ، و ( %5.5 ) ئیسلامن، ژماره‌یه‌کی زۆر بێ دینن
پارته سیاسی‌یه‌کانی هۆله‌ندا
ژماره‌یه‌کی زۆر له پارتی سیاسی له هۆڵه‌ندا هه‌ن ، چه‌ند پارتێک له‌سه‌ر ئاستی وولات و چه‌ند پارتێک له سه‌ر ئاستی جیهانیی و چه‌ند پارتێکیش له سه‌ر ئاستی شار‌و ناوچه جیاوازه‌کاندا چالاکن
هۆکاره‌کانی گواستنه‌وه
ئاسمانی : دوو فڕؤکه‌خانه‌ی گه‌وره هه‌ن ، ڕۆته‌ردام و سخیپۆڵ، سخیپۆڵ هه‌روه‌ها ڕۆڵێکی جیهانیی گه‌وره‌شی هه‌یه له بواری گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیداو ئه‌وه‌ی ڕۆته‌ردامیش یه‌ککه له گه‌وره‌ترین به‌نده‌ره‌کانی جیهان. جگه له‌م دوووانه چه‌ند دانه‌یه‌کی تریش هه‌ن له Amsterdam, Eemshaven, Vlissingen .
زه‌وی : شه‌مه‌نده‌فه‌ر تۆڕێکی تری گواستنه‌وه‌یه له نێوان شار‌و شارۆچکه‌کان ، درێژی ئه‌م تۆره له سه‌رجه‌م هۆڵه‌ندا 2808 کیلۆمه‌تره
ترام و گواستنه‌وه به هۆی باس به‌شێکی تری خزمه‌تگوزاری گشتین له ناو شاره‌کان
که‌شتی : له به‌نده‌ره‌کانی به‌شی ڕۆژئاواوه.
ناسینه‌وه
له %40 ی زه‌وی‌یه‌که‌ی که‌وتۆته ژێر ئاستی ده‌ریاوه. سه‌رباری بچووکی ڕووبه‌ره‌که‌ی زیاتر له 16 ملیۆن و 479 هه‌زار و 406 که‌س ( تاوه‌کو نۆڤه‌مبه‌ری 2008 ) تێیدا ئه‌ژین . تێکڕای پله‌ی گه‌رما له نێوان ( 3 و 18 پله‌ی سه‌دیدایه )
خشته‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ | ||||||||||||
مانگ | 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
پله‌ی گه‌رما °C | 3.0 | 4.0 | 6.0 | 9.0 | 13.0 | 17.0 | 18.0 | 18.0 | 14.0 | 10.0 | 6.0 | 3.0 |
ڕادده‌ی شێ mm. | 38.1 | 30.5 | 40.6 | 43.2 | 53.3 | 58.4 | 55.9 | 55.9 | 50.8 | 58.4 | 45.7 | 43.2 |
تێکڕای گه‌رما. te De Bilt. |
| |||||||||||
2.2 | 2.5 | 5.1 | 8.2 | 12.5 | 15.2 | 16.9 | 16.6 | 14.0 | 10.0 | 5.7 | 3.1 | |
تێکڕای شێ. |
| |||||||||||
64.0 | 48.5 | 53.1 | 50.1 | 55.9 | 66.1 | 75.3 | 80.6 | 70.0 | 73.8 | 73.7 | 74. | |
- کرانه‌وه به ڕووی عێراق
- بێکارکردنی 7000 که‌س له بانکی ئی ئێن خه‌ی
- لێپێچینه‌وه له پارتی ئازادی هۆڵه‌ندا
- باڵکننده بڕیاری دا لێکۆڵینه‌وه بکرێت
- یه‌که‌مین دانیشتنی دادگایکردنی لوبانگا له ده‌نهاخ ده‌ستی پێ‌کرد
- وه‌زاره‌تی هاریکاری پێشکه‌وتن بڕی 550 ملیۆن یورۆ که‌متر خه‌رجی ووڵاتانی هه‌ژارنشین ئه‌کات
- قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی چالاکی بۆ هێڤین ئه‌نجام ئه‌ده‌ن
- کچان یه‌که‌مین قوربانیانی قه‌یرانی ئابورین له جیهاندا
- که‌مپانیای مارکۆ بۆرساتۆ ئیفلاسی کرد
- شهستو پێنج خوله‌ک چالاکی دژ به به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی
