درامای خێزانێکی عێراقی له زیرکزه‌ی هه‌مومان تووشی شۆک ئه‌کات
درامای خێزانێکی عێراقی له زیرکزه‌ی هه‌مومان تووشی شۆک ئه‌کات
ئاماده‌کردنی هاوپشتی : کامه‌ران ئه‌حمه‌د
شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو 6 ی مارت کاتژمێر 10 ی شه‌و پۆلیسی زیرکزه‌ی ئاگادار ئه‌کرێته‌وه له بیستنی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ک له شوقه‌یه‌کی شه‌قامی ئوسته‌رسترات، زۆری پێ ناچێت ته‌قه‌یه‌کی تر له پارکێکی ته‌نیشت گه‌ڕه‌کدا دانیشتوانی گه‌ڕه‌ک هێنده‌ی تر تووشی شڵه‌ژان ئه‌کا.
به گه‌یشتنی پۆلیس هۆڵه‌ندا به درامای کوشتنی خێزانێکی تری عێراقی ئاگادار ئه‌کرێته‌وه. ئه‌بو حه‌یده‌ری ته‌مه‌ن 45 ساڵ کۆتایی به ژیانی کوڕه نۆ ساڵ و کچه نۆزده ساڵه‌که‌ی خۆی هێناوه و دواتر له پارکێکی نزیک گه‌ڕه‌کدا خۆشی به فیشه‌ک به توندی بریندار ئه‌کا و پاش یه‌ک ڕۆژ مانه‌وه‌ی له خه‌سته‌خانه خۆشی ئه‌مرێت. ژنی ئه‌بو حه‌یده‌ر ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌هۆی بێڕێزیپێکردن له لایه‌ن مێره‌ده‌که‌یه‌وه، سوکایه‌تی‌پێکردن و لێدان له خۆی و منداڵه‌کانی و دواتریش به هۆی ترس له کوشتنی به تاوانی شه‌ره‌ف لای پۆلیسی هۆڵه‌ندا سکاڵا تۆمار ئه‌کا، و به‌و هۆیه‌وه ئه‌بو حه‌یده‌ر چه‌ند جارێک ده‌ستگیر ئه‌کرێت.
دواین جار به شه‌ش مانگ زیندانی سزا ئه‌درێت و هه‌روه‌ها به‌مه‌رجی پشکنینی ده‌روونی و نزیک نه‌بوونه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌یی پێنج کیلۆمه‌تر له زیرکزه‌ی له 17 ی جه‌نیوه‌ری ئازاد ئه‌کرێته‌وه. ئه‌م مه‌رجانه‌شی بۆیه به‌سه‌ردا سه‌پێنرا چونکه له لایه‌ن دادگاوه ئه‌م پیاوه که به که‌سێکی هه‌ڵه‌شه‌و هه‌ڵچوو و توڕه ناسراوه و پێ‌یان وابووه که جارێکی په‌نا ئه‌باته‌وه به‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خێزانه‌که‌ی، به‌لام دیسانه‌وه و ئه‌مجاره‌یان له 9 ی فێبریوه‌ری به تاوانی ته‌حه‌روشپێکردنی سێکسی به کچه‌که‌ی جارێکی تر ده‌ستگیر ئه‌کرێته‌وه و پاش دوو هه‌فته ئازاد ئه‌کرێت.
ئه‌گه‌رچی پێشتر ژنه‌که‌ی پێش به‌ربوونی ئه‌بوحه‌یده‌ر جارێکی تر سکالا لای پۆلیس ئه‌کاته‌وه و باس له ترسی کوشتنی به تاوانی شه‌ره‌ف ئه‌کات به‌لام به داخه‌وه ئه‌م سکالایه نابێته ڕێگرێک له ڕوونه‌دانی ئه‌م درامایه. پاش ئه‌وه‌ی که شه‌وی 6 ی مارت په‌لاماری ژنه‌که‌ی ئه‌دات، به‌ڵام ئه‌م ئه‌توانێت به برینداری له ده‌ستی هه‌ڵبێت، جێی داخه ئه‌م تاوانباره عه‌لی نۆ ساڵه‌و زه‌ینه‌بی نۆزده ساڵ و دواتریش خۆشی ئه‌کوژێت. ته‌نها برایه‌کیان که ئه‌و کات له ماڵ نه‌بووه و لای دراوسێکان بووه به ناوی حه‌یده‌ر له کوشتن ڕزگاری ئه‌بێت.
Bron photo : http://www.brandongevallen.nl



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره