حکومه‌تی هۆڵه‌ندا - باڵکننده‌ی چوار شکستی هێنا
دوێنێ شه‌وی ڕابردوو به هۆی بڕیاری کشانه‌وه‌ی پارتی کار له حکومه‌ت, کابینێتی باڵکننده‌ی چوار ڕوخا ، کابینێت که پێکهاته‌یه‌ک بوو له سه‌ی ده‌ی ئا ( CDA ) و پاتی کار ( PvdA) و کریستین یونی ( ChristenUnie ) . ئه‌م بڕیاره‌ی پارتی کار به دوای ئه‌و ووتوێژانه‌دا هات له‌سه‌ر ڕۆڵ و مانه‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له جه‌نگی ئه‌فغانستان . پارتی کار پێ‌ی وایه که پێشتر ڕێکه‌وتنێک کراوه و په‌یمان به ده‌نگده‌ران دراوه که چیتر له دوای 1 ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2010 ه‌وه هێزه‌کانی هۆڵه‌ندا به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنێک نه‌کرین و به‌ته‌واویش بکشێنه‌وه به‌ڵام ( CDA ) پێ‌ی وایه که ئه‌بێت درێژه به مانه‌وه‌ی سوپای هۆڵه‌ندا بدرێت له ئه‌فغانستان. چونکه له لایه‌ن ناتۆوه داوایان لێ کراوه که تا ساڵێکی تریش له‌و ناوچه‌یه بمێننه‌وه و به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه بچوکه‌کان بن.
کابینێتی چوار له 22 فێبریوه‌ری 2007 ه‌وه دامه‌زراو له 20 ی فێبریوه‌ری 2010 شکستی هێنا، پێده‌چێت که تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی داهاتوو حکومه‌تی ئینتیقالی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه به‌رێت.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره