عه‌لی کیمیایی سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێکرا
ڕۆژنامه‌کانی هۆڵه‌ندا : ئه‌مڕۆ وته‌بێژی حکومه‌تی عێراقی عه‌لی ده‌باغ ڕایگه‌یاند که عه‌لی حه‌سه‌ن ناسراو به عه‌لی کیمیایی سزای له سێداره‌دانه‌که‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێکرا. هه‌فته‌ی ڕابردوو عه‌لی کیمیایی بۆ جاری چواره‌م سزای ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا .
ڕۆژنامه‌کانی هۆله‌ندا له 17 ی جه‌نیوه‌ری 2010 : عه‌لی کیمایی جارێکی تر سزای مردنی به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنرێته‌وه.
جارێکی تر عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی کیمایی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرایه‌وه ، ئه‌مجاره‌یان له پای تاوانی کوشتنی پێنج هه‌زار که‌س له دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه به گازی کوشنده له ساڵی 1988 دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ریه‌ک له فه‌رحان موتڵه‌گ به 10 ساڵ زیندانی و سوڵتان هاشم به 15 ساڵ و سابیر دووری به 15 ساڵ زیندانی حوكم دران. عه‌لی کیمایی که ئامۆزای دیکتاتۆر سه‌ددام حوسه‌ینه له سێ دۆسیه‌ی تری جیاوازدا هه‌مان سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.، که بریتین له جینۆسایدی کورده‌کان، ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵ، و دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌کان له خوارووی عێراق.
به‌پێ‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان زیاد له 180 هه‌زار که‌س بوونه قوربانی ، عه‌لی کیمایی دوای پێنج مانگ له داگیرکردنی عێراق له ئۆگستی 2003 دا ده‌ستگیر کرا و ئه‌و نازناوه کیمیایی‌یه‌ی له‌وه‌وه وه‌رگرت که له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیدا گازی کیمایی به‌کارئه‌هێنا. تا ئێستا نازانرێت که له چ کاتێکدا بڕیاری دادگای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌کرێت به‌ڵام گومانی تێدا نیه به هه‌مان شێوه‌ی ئامۆزاکه‌ی هه‌ڵئه‌واسرێت.
سێ له‌سه‌ر چواری قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی‌یه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ژنان و منداڵان بوون که به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تاوانه‌کانی ڕژێمی سه‌ددام ئه‌ژمێردرێت ، که کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی هێنرا له لایه‌ن سوپای ئه‌مریکا و به‌ریتانیاوه له جه‌نگی ساڵی 2003 دا .
تازه‌کردنه‌وه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه 25 ی جه‌نیوه‌ری 2010
دۆکیومێنتێکی گرنگ سه‌باره‌ت به که‌یسی هه‌ڵه‌بجه : Iraqi judges who convicted 'Chemical Ali' speak out



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره