ده‌رئه‌نجامی ڕاپۆرته‌که‌ی داڤیدس هۆڵه‌ندا ئه‌هه‌ژێنێ
ده‌رئه‌نجامی ڕاپۆرته‌که‌ی داڤیدس هۆڵه‌ندا ئه‌هه‌ژێنێ ...
سه‌رئه‌نجام ڕاپۆرتی کۆمسیۆنه‌که‌ی داڤیدس ڕۆژی سێشه‌ممه 12 ی جه‌نیوه‌ری ده‌رباره‌ی پشتگیریکردنی هۆڵه‌ندا له جه‌نگی ئه‌مریکا دژ به عێراق به پێچه‌وانه‌ی ویست و حه‌زی سه‌رۆکوه‌زیران باڵکننده و لایه‌نگرانی شه‌ڕ بڵاوکرایه‌وه. داڤیدس باس له شوێنکه‌وتنی کوێرانه‌ی هۆڵه‌ندا به دوای ئه‌مریکا له‌و جه‌نگه‌دا ئه‌کات، ئه‌م جه‌نگه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر درۆ و شاردنه‌وه‌ی زانیاری‌یه‌کان ئه‌نجام دراوه و به‌مپێیه‌ش نایاسایی بووه ، ته‌نانه‌ت ده‌زگا هه‌واڵگیره‌کانی هۆڵه‌نداش که‌مترین زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی چه‌که ئه‌تۆمیه‌کانی عێراق لاببوه ، په‌رله‌مان به ناته‌واویی و به نادورستیش له ڕاستی‌یه‌کانی جه‌نگ هه‌ڵگیرساندن که‌مترین زانیاری پێ به‌خشراوه .
ته‌نها کۆبوونه‌وه‌یه‌کی که‌متر له یه‌ک کاتژمێری له ئۆگستی 2002 دا به‌س بوو تا بڕیاری پشتگیریکردنی سیاسی له ئه‌مریکا و به‌ریتانیا بکرێت له‌و جه‌نگه‌دا. ئه‌و ئه‌نجامگیری‌یه‌ی کۆمسیۆنی داڤیدس و ئه‌و لێدوانه‌ی خێرایه‌ی باڵککنده له به‌رامبه‌ریدا که پاشگه‌ز نی‌یه له‌و بڕیاره‌ی که داویه‌تی و باشترین کاری کردووه له پشتگیریکردنی شه‌ڕ که له شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا، 13 ی جه‌نیوه‌ری ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو که ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کابینه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارتی کار که ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی خایاندبوو تا پێک بهێنرێت.
پشتگیری‌کردن به ناوی خه‌ڵکی هۆڵه‌نداوه له‌و جه‌نگه‌دا نه‌ک هه‌ر له باری سیاسی و سه‌ربازی‌یه‌وه هه‌ڵه بووه به‌ڵکو له باری یاساییه‌وه هیچ شه‌رعیه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه‌و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری که‌م و شاردنه‌وه‌ی ڕاستی‌یه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. کۆمسیۆنه‌که‌ی داڤیدس یه‌که‌مین کۆمسیۆنه ( لیژنه ) یه که له‌سه‌ر بڕیاری خودی سه‌رۆکوه‌زیران و له ژێر فشاری به‌رده‌وامی هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕ له ساڵی فێبریوه‌ری 2008 دا پێکهێننراوه. ڕاپۆرته‌که 500 لاپه‌ڕه‌یه و چاوپێکه‌وتنی چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و هه‌واڵگیریی تێدا کراوه.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه
2- باڵکننده بڕیاری دا لێکۆڵینه‌وه بکرێت



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره