Newsletter
Email:
ماڵه‌وه | هه‌واله‌کان | پشکنینی لەش لە سخیپۆڵ

پشکنینی لەش لە سخیپۆڵ

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image

پاش هەوڵە شکستەکەی  عومەر فاروقی تەمەن ٢٣ ساڵ  بۆ تەقاندنەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی کە لە ئەمستەردامەوە بەرەو ئەمریکا بەرێ کەتبوو،  قسەوباسێکی زۆر هاتۆتە سەر سکانی ( پشکنینی ئەلکترۆنی ) لەشی ئەو گەشتیارانەی کە لە ئەمستەردامەوە بەرەو ئەمریکا بەڕێ ئەکەون. ئەگەرچی زۆرینەی ئەندام پەرلەمان لەمروەوە ناڕازین بەڵام  وەزیری داد هرش بالن پێی وایە لە پێناو پاراستنی گەشتیارەکان ئەبێت بە زووترین کات ئەم پشکنینە لە فڕۆکەخانەی سخیپۆڵەوە پەیڕەو بکرێت، لە کاتێکدا ئەم پشکنینە لە هیچ وڵاتێکی ترو تەنانەت لە ناو خودی ئەمریکاشدا ئەنجام نادرێت.

ئەم پشکنینە ئەگەرچی لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بە شێوەی تاقیکردنەوە بەکارهێنرا بەڵام  ناڕەزایەتی لە لایەن خەڵکەوە لێکەوتەوە چونکە ئەم ئامێرە مرۆڤەکان بە ڕووتی پیشان ئەدات و ئەگەری ئەوەش هەیە کە کایگەری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤەکان هەبێت، هەربۆیە پەرلەمانی ئەوروپا بەهۆی پاراستنی مافی تایبەتمەندی مرۆڤەکان و مەترسی بۆسەر تەندروستی بڕیاری دا کە ئەم ئامێرە بەکار نەهێنرێت لە ئەوروپا.

ئەم سکانە  تیشکی کارۆموگناتیسی بەکار ئەهێنێت بۆ پیشاندانی ڕوخساری لەشی مرۆڤ،  فریکوێنسی ئەم تیشکانە لە نێوان فریکوێنسی تیشکی بینراو و شەپۆلە ڕادیۆییەکاندایە، ئەم شەپۆلانە بە ئاسانی بە  جلوبەرگەکاندا تێپەپەڕن ، بەڵام توشی کاردانەوە ئەبن لە کاتی بەرکەوتنیان بە لەشی مرۆڤ. ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە پێشتی مرۆڤ بەهۆی ئەو تەڕایی‌یە کە تێیدایە بڕێک لەو تیشکانە ئەمژێت و کاردانەوە ئەکات لەگەڵ بڕێکی تری تیشکەکە.  هەروەها ئەو تەنانەی تریش وەک چەقۆ و چەک کاردانەوەی تیشکەکەیان هەیە بە  بڕێکی زیاتر و  لە شاشەی کۆمپیوتەرەکەدا دەرئەکەون .

لە ئێستادا نەرمەواڵەی ( سۆفتوێر ) ی سکانەرەکە بە شێوەیەکی باڵاتر پێشخراوە لە لایەن مایکڵ بلاک  و ئەلێکساندرۆ بالان لە زانکۆی ئەمریکا کە لە جیاتی ئەوەی مرۆڤێک کاری پشکنین بکات لە لایەن کۆمپیوتەرەوە ئەنجام ئەدرێت و بەم پێیەش هۆڵەندا پێی وایە کە کۆمسیاری ئەوروپا لەمڕوەوە ڕای خۆیان بگۆڕن و رازی بوونی خۆیان پیشان بدەن لە بەکارهێنانی ئامێرەکەدا.

زیادی بکه‌ بۆ: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجه‌که‌ت بنێره comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌ده‌کدا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

  • email بینێره‌ بۆ هاوڕێیه‌ک
  • print چاپ
  • Plain text تێکست
تاگ
هیچ تاگێک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ نی‌یه
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0