لێپێچینه‌وه له پارتی ئازادی هۆڵه‌ندا
ڕێکخراوی دژ به ڕاسیستی Nederland Bekent Kleur چاوه‌ڕوان و هیواخوازه که خه‌یرت وڵده‌رس و هیرۆ برینکمان Hero Brinkman به‌دواداچوونیان له‌گه‌ڵدا بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی که که دژ به ئه‌نتیله‌کان کروویانه. به پی‌ی قسه‌که‌ری ڕێکخراوه‌که ڕینێ دان René Danen ، قسه‌کانیان هاوشێوه‌ی هێرشه‌کانی سه‌ر موسڵمانه‌کانه. ڕاسته‌وخۆ پاش پێشنیارێکی بریکمان که ئه‌نتیله‌کان له مارکێت پلاتس بفرۆشن و به گه‌نده‌ڵ ناوزه‌کردی کردبوون ڕێکخراوه‌که ناڕه‌زایی یاسایی له‌سه‌ر پارتی ئازادی هۆڵه‌ندا تۆمار کرد.
سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تی زۆرێک له که‌سایه‌تی‌یه سیاسی و حزبی‌یه‌کانی هۆڵه‌ندا دادگایه‌کی باڵا له ئه‌مسته‌ردام بڕیاری دا که لێپێچینه‌وه له نووسینێکی خه‌یتر وڵده‌رس بکات که له ستونێکی فۆڵکس کرانتدا ده‌رباره‌ی موسڵمانه‌کان و فیلمی فیتنه بڵاوی کردبۆوه.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره