ڕووداوەکانی شەوی سەری ساڵی ٢٠١٠
پێدەچێت کە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هیچکات بێ کیشە نەبن، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تاوەکو ئێستا لە کاتی ڕووداوە جیاجیاکانی ئاهەنگی سەری ساڵدا کە تەنها لە شاری ڕۆتەردامدا دەستگیر کراون بەهۆی ئاژاوەو شەڕ، خواردنەوەی زۆر ، و خراپبەکارهێنەکانی یاریە ئاگرینەکانەوە بریتیین لە ٦٢ کەس و نزیک بە ٧٠ کەسیش بریندارن، ئەمە جگە لەوەی لە هەریەک لە شارەکانی دەنهاخ، لایدن، و خاودە نزیک بە ٢٥ کەس دەستگیر کراون. هەروەها لە شاری ئەمستەردامیش چەند شەڕو ئاژەوایەک لێرەو لەوێ ڕوویانداوە، لە خرۆنینگن زیاد لە ٥٠ کەس دەستگیرکراون. لە سەرتاسەری هۆڵەندا قسە لەسەرڕوودانی زیاتر لە لە ٢٤٠٠ ڕووداو ئەکەن . بڕی ئەو زیانانەی کە تاوەکو ئێستا بەهۆی ئاهەنگەکانەوە کەوتوون نزیک بە ٧ ملیۆن یورۆ ئەبێت. ئەم زیانە لە چاو ساڵی پاردا کەمترە چونکە لە ساڵی پاردا نزیک بە بڕی ١٢ ملیۆن بوو لە شتومەکەکانی خزمەتگوزاری گشتی و تایبەتی شکێنرابوون، و هەروەها ژمارەیەکی زۆری قوتابخانەکانیش بە بڕی ٢٠ ملیۆن یورۆ زیانیان لێکەوتبوو. سەرباری ئەم روداوانەش بەڵام هێشتا هێزەکانی پۆلیس گەشبینن لە بەرامبەر کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی شەوی سەری ساڵ لە چاو ساڵانی ڕابردوودا، بەڵام لە هەمان کاتدا ناڕەزایی خۆیان نیشان دا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پەلامارو هێرش بۆ سەر پۆلیس و کارمەندانی ئوتومبیلەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە کە ڕوویان لەبەرزبوونەوە کردووە.
سەرچاوە: تەلەگراف، تراو



del.icio.us
Digg
سهرنج (0 نێردراو):
سهرنجهکهت بنێره