داوای قەزایی دژ بە دەوڵەت
هەشت بێوەژن و ڕزگاربوویەکی کۆمەڵکوژیه‌که‌ی هۆڵەندای دانیشتوانی دێی ڕواگد لە ئیندۆنیسیا داوایه‌کی قەزایی‌یان دژ به ده‌وڵه‌ت به‌رزکرده‌وه.
له داوانامه‌یه‌کی ٤٥ لاپه‌ڕه‌یی‌دا خوازیاری ئه‌وه‌ن که ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا دان به‌و کۆمه‌ڵکوژی‌یه‌دا بنێت و قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتووه‌کانی بکاته‌وه. ساڵانێکه که پارتی سۆسیالیست خوازیاری کرانه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به ڕاستی‌یه‌کانی شه‌ڕی داگیرکا‌ری هۆله‌ندا له‌و وڵاته‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قوربانی‌یه‌کان. هیچ کاتێک له په‌رله‌ماندا له‌مرووه‌وه زۆرینه نه‌بووین و هه‌ر بۆیه ئێستا زۆر شادمانم به‌م داوایه‌ی قوربانی‌یه‌کان دژ به ده‌وڵه‌ت.
تاوه‌کو ئێستاش هیچ کرانه‌وه‌یه‌کی ته‌واوه‌تی سه‌باره‌ت به ڕاستی ڕووداوه‌کانی ساڵێ ١٩٤٧ له لایه‌ن هێزی پۆلیسی‌یه‌وه نه‌نراوه. له ساڵی ١٩٦٩ دا چه‌ند تێبینی‌یه‌کی پێشێلکاری‌یه‌کان تۆمارکراو ئیتر له‌و کاته‌وه هیچ دۆکیومێنت و ڕاستی‌یه‌کی تر نه‌خراونه‌ته ڕوو. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رئه‌خات که پێشتر بڕیاردراوه که به‌دواداچوون ده‌رباره‌ی پێشێلکاری‌یه‌کانی سوپای هۆڵه‌ندا و به‌شداری‌یان له تاوانکاریی جه‌نگدا نه‌کرێت. له داواکه‌دا ئه‌م ڕاستی‌یه وه‌ک کارێکی نایاسایی ناوی لێ ئه‌نرێت . لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ‌ی تر پێویسته تا تێبینی‌یه‌کانی ساڵی ١٩٦٩ به ته‌واوی پڕ بکرێنه‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا ڕاستبکرێنه‌وه. با ئه‌م دادگاییکردنه سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه. له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه به قوربانی‌یه‌کان و شه‌ڕه‌که‌ره کۆنه‌کان و مێژوونووسان که ڕاستی‌یه‌کان له ڕه‌واگد و هه‌موو ئه‌و دێیانه‌ی تریش که شایه‌دی ئه‌م دیمه‌نانه بوون بخرێنه ڕوو.
کارکردن له نوسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژووی داگیرکاریی ده‌ورانی ڕابردوو زۆر به سستی ئه‌چیته پێش. له ساڵی ٢٠٠٥ دا وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند که هۆڵه‌ندا به هه‌ڵسوکه‌وته پۆلیسی‌یه‌کانی ڕابردوویی له لا هه‌ڵه‌که‌ی مێژوودا وه‌ستاوه . پاش سوورربوونی په‌رله‌مان ته‌نها له ساڵی ٢٠٠٨ ه‌وه باڵوێزی هۆله‌ندا له ئیندۆنیسیا به‌شداری مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی تاوانکاری ڕه‌واگد بوو. داوای لێبوورنی فه‌رمی و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تاوانکاری‌یه‌کان به ته‌واوی ڕه‌د کراونه‌ته‌وه. وه‌زیری ئێستای ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ندا ماکسیم ڤێرهاخن چه‌ندین جار ڕایگه‌یاند که ئێمه په‌شیمانی خۆمان له‌و ڕووه‌وه ده‌ربڕیوه به‌لام تاوه‌کو ئێستا داوای لێبووردنمان نه‌کردووه. په‌شیمانبوون و داوای لێبووردنکردن دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازن ، له‌مه‌ی دواییندا ڤێرهاخن راست ئه‌کات ، په‌شیمانیی تاکلایه‌نه‌و به‌ڵام له داوای لێبوورکردندا دوو لایه‌ن په‌یوه‌نددارن . ئه‌گه‌ر قوربانی‌یه‌کان به داوای لێبوورن ڕازی بن ئه‌وا چاوه‌ڕوانی‌یان لێ ئه‌کرێت که به مه‌رج و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌وه بێت ، که ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌که و حکومه‌ت لێی تۆقیوه.
ئه‌مه به‌ته‌واوی نادروسته گه‌ر ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا کار بکات له درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی تاوانه‌کان.، له کاتێکدا خۆی به به‌رده‌وامی و له په‌یوه‌ند به زۆرێک له که‌یسه‌کانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه. تاوه‌کو ئێستاش داواکاری‌یه‌کانی قوربانی‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای ئینسافیی و دروستی‌یان کاری له‌سه‌ر ئه‌کرێت ، ئه‌مه نایه‌کسانی یاسایی لێ هه‌ڵئه‌هێنجرێ گه‌ر به شێوه‌یه‌کی تر مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌یسه‌دا بکرێت ، پارێزگاره‌کان له داواکاری‌یه‌که‌یاندا ئه‌م به‌راوردکردنه ئه‌که‌ن و به بۆچوونی من له‌مڕووه‌وه خاڵێکی به‌هێزیان هه‌یه.
کاتێک که ساڵی پار له‌گه‌ڵ ئه‌و بێوه‌ژنانه و ئه‌و تاکه پیاوه‌ی که له‌و کۆمه‌ڵکوژی‌یه ڕزگاری بووه قسه‌م کرد له ژێر کاریگه‌ریی بێده‌نگی‌یاندا بووم که ئه‌بوایه ئه‌و هه‌موو کاته زۆره چاوه‌ڕوانی ئه‌م پێشکه‌وتنه گرنگه بکه‌ن. له دڵه‌وه هیواخوازم که چیتر مه‌سه‌له‌که درێژه‌ی نه‌کێشێت و ده‌رئه‌نجامێکی باشی لێوه بێته دی.
نوسینی هاری فان بۆمڵ ، وەرگێرانی : کامەران ئەحمەد
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی پارتی سۆسیالیست
لەلایەن وەرگێڕ : کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکوژی ڕەواگد
کۆمه‌ڵکوژیەکە له ٩ ی دیسه‌مبه‌ری ١٩٤٧ له دێی ڕه‌واگد ڕوویدا ، خه‌ڵک و سوپای ڕزگاری ئیندۆنیسیا خوازیاری ئازادی بوون له داگیرکا‌ری ، به‌ڵام هۆڵه‌ندا ڕازی نه‌بوو به له‌ده‌ستدانی ئه‌و دوورگه داگیرکراوه و ناوینا لێ نابوو ئیندۆنیسیای هۆڵه‌ندا ، هه‌ربۆیه له ساڵی ١٩٤٧ دا سوپای هۆڵه‌ندا چه‌ندین یه‌که‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ولاته کرد بۆ له‌ناوبردنی هێزی به‌رگری. له ٩ ی دیسه‌مبه‌ردا له دێی ڕه‌واگد له ژێری ناوی Operatie Product سوپای هۆڵه‌ندا خه‌ڵکی دێ کۆئه‌که‌نه‌وه ، ژنان و پیاوان جیا ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌که‌ونه ده‌ستڕیژی کردن لێیان و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ ئه‌کوژن، ئه‌مه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی که هێزی به‌رگری له دێیه‌که‌دان. به پێ‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی هۆڵه‌ندی بۆ پارێزگاری له قوربانی‌یه‌کان ٤٣١ که‌س له‌و کاره‌ساته‌دا کوژران ، به‌ڵام هۆڵه‌ندا بڕوا به‌و ژماره‌یه ناکات و به پێ‌ی سه‌رژمێری خۆیان له ساڵی ١٩٦٩ دا ڕایانگه‌یاند که ته‌نها ١٥٠ که‌س کوژراون ، له‌ساڵی ١٩٩٥ دا حکومه‌ت دانی به‌وه‌دا نا که چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک کراوه له کاتی هێرشه‌کانی سوپادا. له ساڵی ٢٠٠٥ یشدا وه‌زیری ده‌روه‌ی هۆله‌ندا په‌شیمانی هۆڵه‌ندای له‌و ڕووه‌وه ڕاگه‌یاند . به‌لام تاوه‌کو ئێستا به شیوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای لێبووردن له قوربانی‌یه‌کان نه‌کراوه. دارایی ئه‌م دێ‌یه زۆر له خواره‌ویه و خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر هه‌ژارن هه‌ربۆیه تاوکو ئێستا هیچ توانه‌یه‌کیان نه‌بووه که هۆله‌ندا ڕاپیچی دادگا بکه‌ن و مافه‌کانیان به‌ده‌ستبهێنن ، به‌تایبه‌ت که ژماره‌یه‌کی زۆری پیاوان و گه‌نجه‌کانیان بوونه قوربانی له کۆمه‌ڵکوژی‌یەدا.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره