دادگای دەستوری تورکیا پارتیکی کوردی قەدەغە کرد.
دادگای دەستوری تورکیا پارتیکی کوردی قەدەغە کرد.
ڕۆژنامەکانی هۆڵەندا : دادگای دەستوری تورکیا گەورەترین پارتی کوردی ( پارتی کۆمەڵگای دیموکرات ) قەدەغە کرد. ئەمەش بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ پارتیی کرێکارانی کوردستان.
ئەم هەواڵە لەسەر زاری سەرۆکی دادگاوە ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا و ئەوەی جێگای سەرنجە سەرجەم ئەندامانی دادگا پێکەوە ئەم بڕیارەیان پەسەند کردووە. ٣٧ ئەندامی پارتەکەش کارو هەڵسوڕانی سیاسیان بۆ ماوەی پێنج سال لێ قەدەغە کرا. ئەحمەد تورک سەرۆکی پارتەکە و ئایسەل توغلوک مافی پەرلەمانتارییان لێ سەندرایەوە. ئەم قەدەغە کردنە جارێکی تر ئەبێتەوە سەرهەڵدانی توندوتیژی نێوان تورک و کورد و تەگەرەخستنە بەردەم هەوڵەکانی حوکمەت بۆ کۆتاییهێنان بەو ناکۆکیەی کە لەگەڵ کورددا بۆ ماوەیەکی زۆرە سەریان هەڵداوە، چنەکە ئەم پارتەکە تەنها نوێنەری کوردە لە پەرلەمانی تورکیادا ، یەکێتی ئەوروپا پێشتر ئاگاداری خۆی لەو بارەیەوە دا کە قەدەغەکردنی پارتی کۆمەڵگای دیموکرات ئەبێتە هۆکاری پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کورد.
ئەحمەد تورک ڕایگەیاند کە تورکیا لە ڕێگای داخستنی پارتەکەیانەوە ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، پارتەکە هەرچەشنێكی پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی لەگەڵ پ.ک.ک ڕەد کردەوە ، بەڵام پێیان وایە کە تورکیا لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لەگەڵ کورددا ئەبێت پ.ک.ک وەک لایەنی موخاتەب وەربگرێت.



del.icio.us
Digg
سهرنج (0 نێردراو):
سهرنجهکهت بنێره