چۆنیەتی گوێزانەوەی کۆپەرماین گەلەری بۆ سێرڤەرێکی تر
خوێنەری بەریز ئەمەی کە لە بەردەستتدایە سەبارەت بە گوێزانەوەی ماڵپەڕێکە کە بە سکریپتی ( سی.پی.جی - کۆپەرماین ) - cpg Coppermine دروستکراوە بۆ ڕاژەکارێک ( سێرڤەر ) ی تر . کردارەکە بە چەند هەنگاویکی سادە و خێرا کۆتایی دێت.
١- پێویستە بە ف.ت.پ FTP سەرجەم ئەو بوخچەیەی کە خۆت مەبەستتە بیهێنیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت و دواتر بە هەمان بەرنامە بیگوێزیتەوە سەر سێرڤەرە نوێیەکە.
٢- هەوڵ بدە کە بچیتە پ.ه.پ. مای ئەدمین ( PHP My admin ) و لەوێ بچیتە ئەو بنکە زانیارییەی کە بە سەرجەم خشتەکانی سکریپتەکەی تێدا دروستکراون. 
٣- پاش چوونە ژوورەوەت هەوڵ بدە کە لە بنکەی زانیارییەکەدا دووگمەی ئیکسیۆرت هەڵبژێریت
٤- پاش کرتە لێکردن لێی ، پەنجەرەیەکی نوێت بۆ ئەکرێتەوە ، لێرەدا هەموو ئەو خشتانە هەڵبژێرە کە مەبەستتە بیانگوێزیتەوە و دواتر شێوەی پەستراو ( ZIP ) هەڵبژێرە و پاش ئەو دوو هەنگاوە کرتە بکە لە دەستپێکردن Start .
٥- پاش کرتە کردن لە دەستپێکردن ، فایلە پەستراوەکە دروستئەکرێت و هەوڵ بدە کە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پاشەکەوتی بکەیت .
٦- پاش کرتە کردن پاشەکەوتکردنی فایلە پەستراوەکە هەوڵ بدە کە بچیتە پ.ه.پ مای ئەدمنی سێرڤەرە نوێیەکە و لەوێ کرتە کە لە دووگمەی ئیمپۆرت هەروەک لە وێنەکەدا دیارە ، بە هەمان شێوە پەنجەرەیەکت بۆ ئەکرێتەوە و ئەو فایلەی کە لە هەنگاوی پیشتردا پاشەکەوتمان کرد هەڵبژێرە و کرتە بکە لە دەستپێکردن Start . پاش کەمێک پەیامێکی بچوک دەرئەکەوێت کە خستەکان بە سەرکەوتوویی گوێزراونەتەوە .
٧ - دواتر بچۆ فایلی کۆنفگ ( config.inc.php ) لە بوخچەی ئینکلود ( include ) بکەرەوە ، و زانیارییە گرنگەکان کە بریتین لە ناوی بەکارهێنەر، ناوی بنکەی زانیاری، وشەی تێپەڕبوون بگۆڕە بە نوێیەکان و دواتر ئەم فایلە نوێیە لە جێگای کۆنەکە دابنێ ، ئەو کات بچۆ ماڵپەڕەکەت و تێبینی ئەکەیت کە سەرجەم گەلەریەکەت گوێزراوەتەوە ، ئەگەر چاوت بە چەند هەڵەیەک کەوت کە لانێو مالپەڕەکەدا دەرکەوتوون ، ئەوا هەوڵ بدە کە ئەو فایلەی کە هەڵەکە پیشان ئەدات بیگۆڕیت بە نوێترین فایلی ئەپدەیتکراوی سکریپتەکە.








del.icio.us
Digg
سهرنج (0 نێردراو):
سهرنجهکهت بنێره