هێڤین مافی مانەوەی پێدرا
سکرتێری دەوڵەت بۆ کاروباری داد نەباحەت ئەلبەیرەک رایگەیاند کە هێڤین مافی مانەوەی لە هۆڵەندا هەیە.
پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا چالاکی واژۆکۆکردنەوە و خۆپیشاندان بۆ مانەوەی هێڤین و خێزانەکەی لە هۆڵەندا ئەنجام دران ڕۆژی ٤ ی دیسەمبەر سکرتێری دەوڵەت بۆ کاروباری داد نەباحەت ئەلبەیرەک ڕایگەیاند کە هێڤین مافی مانەوەی لە هۆڵەندا هەیە و لەگەڵ خێزانەکەیدا دیپۆرتی سوریا ناکرێنەوە . خێزانەکەی هێڤین خەڵکی کوردستانی سوریان .
سەرباری ئەوەی کە ماڵپەرێکی تایبەت کرایەوە بۆ پشتگیریکردن لە مانەوەی هێڤین و خستنە رووی چالاکیەکان لەو ڕووەوە ، لە چەند بەرنامەیەکی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنیشدا تیشک کرایە سەر کێشەی ئەو منداڵە پەنابەرەی کە بەهۆی نەبوونی مافی مانەوە چەندین شوێنی لەگەڵ خێزانەکەیدا پێ کراوە.
ئەتوانیت کرتە لەم بەستەرە بکەیت بۆ هەواڵێکی پیشتر سەبارەت بە کێشەی هێڤین
سەرچاوە : ماڵپەڕی پارتی سۆسیالیست



del.icio.us
Digg
سهرنج (0 نێردراو):
سهرنجهکهت بنێره