خەیرت وڵدەرس : تورکیا سه‌لماندی که ڕژێمێکی تۆتالیتا‌ر و به‌ربه‌ری‌یه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت پێناسه‌ی ( سپێڵی ) دیموکراسیش بکات "
ئاژانسەکانی هەواڵ: پاش ئەوەی کە هه‌فته‌ی ڕابردوو قسەکەرێکی فەرمی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داوودئۆغڵو ڕایگەیاند کە تورکیا ئامادە نی‌یه که‌سێکی فاشیستی وه‌ک خه‌یرت وڵده‌رس له‌خۆبگرێت سه‌رۆکی لیژنه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌کراو بۆ چوون به‌ره‌و تورکیا هارم-ئێڤه‌رت ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر تورکیا سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تری لیژنه‌که‌ش ئاماده نین به بێ خه‌یرت وڵده‌رس بچنه توکیا. خه‌یرت وڵده‌رس ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیای شه‌رمه‌زار کرد و ڕایگه‌یاند که " تورکیا سه‌لماندی که ڕژێمێکی تۆتالیتا‌ر و به‌ربه‌ری‌یه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت پێناسه‌ی ( سپێڵی ) دیموکراسیش بکات " . ئه‌گه‌رچی وه‌زیری ده‌روه‌ی هۆڵه‌ندا به فه‌رمی داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی له تورکیا کردووه سه‌باره‌ت به هۆکاری ڕێگه‌نه‌دان به لیژنه په‌رله‌مانی‌یه‌که به‌ڵام تاوه‌ک ئێستا حکومه‌تی ئه‌ردۆگان هیچ شتێکی له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
لیژنه په‌رله‌مانیه‌که‌ی هۆڵه‌ندا به نیاز بوون نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ل داموده‌زگاو دامه‌زراوه حکومی‌یه‌کان بکه‌ونه گفتوگۆ به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه کرێکاری و مه‌ده‌نی و مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێکخراوه ناحکومی‌یه‌کانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوانه‌ی که تاوکو ئێستا بوونه‌ته ڕێگر له به‌ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی‌یه‌که. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که لیژنه‌که به نیازبوون سه‌باره‌ت به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کانیش له ساڵی 1915 دا وتووێژ بکه‌ن.
ڕۆژی 2 ی دیسه‌مبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌که ڕایانگه‌یاند که ناچن به‌ره‌و تورکیا جگه له نوێنه‌ری پارتی سۆسیالیست هاری ڤان بۆمڵ نه‌بێت که ئه‌یه‌وێت بچێت " چه‌ند شه‌ریکه قسه‌که‌ری ترن هه‌ن که زۆر گرنگن وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵدا بکرێت " هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی له ڕێگای نێره‌رێکه‌وه ڕاگه‌یاند که خۆی نه‌یتوانی ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که ببێت.
ئەوەی شایانی باسە حکومه‌ته ئیسلامی‌یه‌کان دەستخۆشانەی خۆیان له تورکیا کرد به تایبه‌ت که ئه‌م رووداوه هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ی که له سویسرا درا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی بیناکردنی نوێ‌ی مناره‌کان له‌و وڵاته ، تورکیا بانگه‌وازی سه‌رجه‌م موسڵمانی دنیای کرد که چیتر پاره‌کانی خۆیان له بانکه‌کانی سویسرادا دانه‌نێن و بیکشێننه‌وه و بیهێننه ولاتێکی موسڵمانی وه‌ک تورکیا!



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره