دەجار نا بۆ تورکیا
دەجار نا بۆ تورکیا
دە هۆکار بۆ ئەوەی ئەسپە تەروادەکەی تورکیا بۆ ناوەوە نەهێنین.
سەرەتای مانگی جەنیوەری وەک ئەندام لیژنەیەکی پەرلەمان بۆ کاروباری ئەوروپا سەردانی تورکیا ئەکەم . ئەمە یەکەمین سەردانی منە لە پاش بڵاوبونەوەی فیلمی فیتە ساڵ‌و نیوێک لەمەوبەر.
کوشتن
ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ژمایەکی زۆر ئیمەیڵم بەدەست گەیشت. " تکایە بەڕێز وڵدەرس مەچۆ بۆ تورکیا، لەوێ ئەتکوژن ، یان ڕاده‌ست بە ئوردونت ئەکەن". وای بۆ ئەچم کە پاراستنی من بەشێوەیەکی باش ڕێک بخرێت و هەروەها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بەرێز ماکسیما ڤێرهاخن- کە هەمیشە وا ئەکات لە کاتی چوونە دەرەوەمدا - داوای زەمانەت لە حکومەتی تورکیا ئەکات تا ڕاده‌ستی ئوردون نەکرێم .
بۆچی ئەچم بۆ تورکیا؟ سەردانی من وەک نوێنەرێکی خەڵک و سەرکردەیەکی سیاسی پارتێکی گەورەی دیار شتێکی زیاتر نیە لەوەی کە ڕاستییەک تا ئەو جێیەی بە ئێمە ئەگەریتەوە بە ڕووی تورکەکان خۆیاندا بڵێم کە بۆچی نامانەوێت ببنە ئەندام لە ئەوروپا. بۆچی لەلایەن پارتی ئازادی هۆڵەنداوە ئەو قسەیە به ته‌واوی جێ کەوتوە که : " هاتنە ناوەوەی تورکیا ، چوونە دەرەوەی هۆلەندا " یه *
سەرەتا ئەمەوێت ئەوە بە هەموو لایەک بڵێم کە تورکیا ئەندامێکی جێ بایەخی ناڤۆیە و پارتی ئازادیش خوازیارە کە هۆڵەندا پەیوەندیەکانی خۆی لە باری سیاسی، سەربازی و ئابورییەوە پتەوتر بکات و هەردوکیان لەم پەیوەندییە سود وەربگرن ، بەڵام بوونی دراوسێیەکی باش بە مانای ئەندامێکی خێزانەکە نیە.
یەکەم : تورکیا وڵاتێکی ئیسلامیە ، زۆربەی دانیشتوانەکەی موسڵمان و کەڵتوری ئیسلامی سەراپاگیر ( دۆمینانت ) ە. پارتی ئازادی لەهەر حاڵێکدا خوازیاری بەرفراوانکردنی ئەوروپا نیە و بە تایبەت لەگەڵ وڵاتە ئیسلامیەکان. لە ڕاستیدا هەر ئێستا ژمارەیەک یەکجار زۆر ئیسلام لە هۆلەندا و ئەوروپا هەن.
دووەم: ئەندامبوونی تورکیا لە ی. ئەوروپا ئەبێتە هۆکاری هاتنە ناوەوەی کۆنترۆڵنەکراوی بەلێشاوی پەنابەران بەرەو ڕۆژئاوای ئەوروپا. لە هۆڵەندا دەیەیەکە بە کاریگەرییە خراپەکانی کۆچکردوانەوەین لە تورکیاوە. هەروەک نوێنەرایەتی نەکردنی قورسی کۆچکردووانی تورکی بە هەموو ئامارە خراپەکانیەوە.
هێنانە ناوەوەی کەڵتوری ئیسلامیی دواکەتوانە نەخوازراوە. کەڵتوری ئەوروپایی ئێمە لەسەر بنەمای کەڵتوری مەسیحی- یەهودی و مرۆڤدۆستانە داڕیژراوە. نەک کەڵتوری ئیسلامی . شارستانێتی ڕۆژئاوایی زۆر باشترە لە کەڵتورێک کە لەسەر بنەمای ئیمپریالستی ئیسلامی و بەربەریەت دامەزراوە.
سێیەم: بە ئەندامبوونی تورکیا لە ی. ئەروپا بە ملیاردەها یورۆی تێئەچێت. بە پارەیەک کە بێگومان لە لایەن باجده‌ری هۆڵەندیەوە ئەدرێت . بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هۆڵەندا یەکێک لە گەورەترین باجده‌ری ئەوروپایە.
چوارەم: هاتنە ناوەوەی تورکیا نەک لە درێژماوەدا بەڵکو هەر ئێستا ئەبێتە یەکێک لە گەورەترین دانیشتوونشینەکانی ناو وڵاتانی ئەوروپا. ئەمەش بەو مانایەیە کە تورکیا گەورەترین ڕێژەی پەرلەمانتاران ئەهێنێتە پەرلەمانەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو واقیعە ترسناکەی کە یاساکانی ئەوروپا بۆ ئەندامەکانی - کە هۆڵەنداش یەکێکە تیایدا - بەسەر وڵاتەکاندا ئەچەسپێت ، ئەمە ئەوە ئەگەیەنێت کە تورکەکان کاریگەری زیاتریان بەسەر یاساکانی هۆڵەندادا ئەبێت لە چاو لە هۆلندیەکان خۆیان.
پێنجەم: ئەوروپا نابێت سنوورەکانی لەگەل جمهوری ئیسلامی ئێران و سوریا هەبێت کە ئەمە وای لێدێت گەر تورکیا ببێتە ئەندامی یەکێتیەکە. هاوسنووری لەگەڵ ئەم وڵاتە تاڵانکەرانەدا مەترسیدارە بۆ ئەوروپا و لە باری جیوپۆلیتیکیەوە ناژیرانەیە. تورکیا لەم نێوەدا لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا بێەندازە سوودمەند ئەبێت.
شەشەم: زیاد لە سەدا ٩٥ ی زەوی تورکیا ناکەوێتە ئەوروپاوە. کە ئەمه‌ش ڕاستییەکی جوگرافیایی‌یە. ئەگەر ڕێگە بەم گۆرانکاری‌یە و هاتنه ناوه‌وه‌ی تورکیا وەک وڵاتێکی نا ئەوروپایی بدەین ئەوا سبەینێ بە دڵنیایییەوە چەند وڵاتی تری موسڵمانی وەک مەغریب، جەزائیر تونس لە دەرگاکان ئەدەن .
حەوتەم : بە ئەندامبوونی تورکیا لە ی. ئەوروپا بە مانای ئەوەیە کە تورکیا ئەبێت پابەندی مەرجەکانی ڕێکەوتنامەی کۆپنهاگن بێت کە ئەوروپا لە ئەندامە نوێیەکانی خوازیاره. بەمپێیەش ئەبێت سوپای تورکیا بگەڕێتەوە سەربازگەکانی خۆیان کە ئەوروپا خوازیاریەتی و بە شێوەیەکی ئاسایی بڕیارێکی دروستە. بەڵام بۆ تورکیا بە متمانه‌پێکردنده‌وه بە شێویەکی جیاتر لێکی ئه‌ده‌مه‌وه.
لە چەند دەیەی ڕابردوودا ئەوە دەرئەکەوێت کە سوپای تورکیا لە ڕاگرتنی بە ئیسلامبوون زیاتری سیستمی سیاسی ئەو وڵاتەدا چالاکانە کاری کردووە. سوپای تورکیا یەکێک لە پارێزەرە گەورەکانی میراتەکانی ئەتاتورکە کە ئیسلام بە لاشەیەکی بۆگەنبوو بەراورد ئەکرد. بە بێ ڕؤلە ڕاستکردنەکانی سوپا ئێستا تورکیا وەک ئێرانی دووم بوو.
بە ئیسلامکردن
سەرباری ئەمانە تاوەکو ئێستاش بە ئیسلامکردن ڕوو ئه‌دات ( درێژەی هەیە ). بە ئاگابوون لە ڕۆڵی گەشەکردووی سەرۆکوەزیرانی ی مەترسیدار ئەردۆگان کە ئەیەوێت باری سیاسی لە تورکیادا هەنگاو بە هەنگاو ( تدریجی ) بە ئیسلام بکات. ئەو سەرۆکوەزیرانەی کە پێشتر بە هۆی خوێندنەوەی شیعرێکەوە حوکم درابوو " منارەکانمان حەربەکانمانە، قوببەکان کڵاوەکانمانە، مزگەوتەکان سەربازگەکان و باوه‌ڕکردووەکانیش سەربازەکانمانن." گەڕانەوەی سوپا بۆ سەربازگەکان ئەبێت دواین شت بێت کە ڕووبدات. تورکیا زیاتر به‌ره‌و یوتوپیایەکی ئیسلامیی دائەخورێت لەبەر ئەوەی چیتر سیاسی‌یە ئیسلامییه ڕادیکاڵه‌کان و پارتە سیاسیەکان ڕاست ناکرێنەوە لە نمونەی پارتەکەی سەرۆکوەزیران و زیاتر دەستئاوەڵاتر ئەبن .
هه‌شته‌م : داگیرکردنی باکوری قوبرس نایاساییه. جگه له تورکیا هیچ وڵاتێکی تر جمهوریه‌تی تورکی باکوری قوبرس به فه‌رمی ناناسێت.
نۆیه‌م: مامه‌ڵکردنی کورده‌کان و مه‌سیحیه‌کان زۆر دوورە لە ئاستی داواکراوەوە. هێشتا داننه‌نان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان لای ئێمە جێ‌ی قبوڵکردن نیه. ته‌نها له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داره ئه‌وروپایی‌یه ساکاره‌کانه‌وه که دان به کاراکته‌ری سه‌راپاگیرانه‌ی ئیسلامدا نانێن پێ‌یان وایه که به ئه‌ندامبوونی تورکیا چاکسازی له ڕووه‌وه به‌دوای خۆیدا دێنێت.
دواین و دواهه‌مینیش نیه : هیچ هاوپشتییه‌ک بۆ به ئه‌ندامبوونی تورکیا له ی. ئه‌وروپا نیه، جار دوای جار ڕاپرسیه‌کان ئه‌وه ده‌رئه‌خه‌ن که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندا هیچ لایه‌نگری نین. له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر ڕیفراندۆمێک بۆ ئه‌ندامانی ئێستای یه‌کێتی‌یه‌که سازبدرێت ئه‌وا له ئه‌نجامگیری زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌کاندا به شیوه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤانه بۆ به ئه‌ندامبوونی تورکیا ده‌نگ ئه‌ده‌ن.
به‌کورتی : مانه‌وه له سه‌رمایه‌گوزاریکردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی په‌یوه‌ندی باشتر له‌گه‌ڵ تورکیا جێ‌ی بایه‌خه. به‌ڵام به ئه‌ندامبوون له یه‌کێتی ئه‌ورپا ناژیرانه‌یه. ئێمه هه‌رگیز ڕێ به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌سپه ته‌رواده‌که‌ی تورکیا ناده‌ین.
-------
نووسینی : خەیرت وڵدەرس , وەرگێرانی : کامەران ئەحمەد
١٧ ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٩
سه‌رچاوه: فۆڵکس کرانت
- خه‌یرت وڵده‌رس سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ئازادی هۆڵه‌ندایه و ده‌رهێنه‌ری فیلمی فیتنه‌یه.
- مه‌به‌ست له وه‌رگێڕانی ئه‌م بابه‌ته ته‌نها زانیاریبه‌خشینه به ڕه‌وه‌ندی کورد له تیڕوانینی ڕه‌وته جیاوازه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندا سه‌باره‌ت به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا و به مانای ئه‌وه نیه که من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی نووسه‌ردا هاوڕا بم.
- * " هاتنە ناوەوەی تورکیا ، چوونە دەرەوەی هۆڵەندا " یەکێک لە پەرچەمی پارتی ئازادی هۆڵەندایەو و مەبەستیانە کە ئەگەر ڕێ درا به تورکیا تا ببێته ئەندامی یەکیتیەکە ئەوا هۆلەندا ئەبیت بکشێتەوە و بێتە دەرەوە.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره