٢٥ی نۆڤه‌مبه‌ر چۆن کرا به ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان
٢٥ ی نۆڤه‌مبه‌ر چۆن کرا به ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان
کورته چیرۆکی خوشکانی میراباڵ
ئاماده‌کردنی : هاوپشتی - کامه‌ران ئه‌حمه‌د
دۆمینیکان له ساڵه‌کانی 1930 - 1961 له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریانه‌ی جه‌نه‌راڵ ڕافائیل تروجیللۆدا( Rafael Trujillo ) به ده‌ست ئازاری برسیه‌تی و هه‌ژاری و له هه‌مان کاتدا راسیستانه ئه‌ناڵێنێت. له ساڵی 1937 نزیک به 15 تا 25 هه‌زار که‌س به‌و بیانووه‌ی پێستیان ڕه‌شه به فه‌رمانی رافائیل ئه‌کوژرێن ، بیرۆکه‌ی راسیسیتانه‌ی ڕافائیل به دوای سپیکردنه‌وه‌ی پێسته‌کانه له دۆمینیکان. له هه‌مان ئه‌و کاتانه‌ی که که‌سانی ڕه‌ش پێست ئه‌کوژێت ده‌رگا به ڕووی سپی پێسته‌کانی جوله‌که ڕاکردووه‌کان، یابانی و ئیتالی‌یه‌کان و ئه‌و وولاتانه‌ی که مرۆڤه‌کانیان سپی پێستن ئه‌کاته‌وه.
له بارودۆخه پڕ له ئازار‌و مه‌ینه‌تی‌یه‌ی دۆمینیکان سێ خوشك به ناوه‌کانی مینێرڤا( 1926-1960 )، پاتریا( 1924-1960 ) ، ماریا تێریسا ( 1935-1960)په‌روه‌رده ئه‌بن. مینێرڤا که ئه‌و کات له قوتابخانه ئه‌بێت چیرۆکی پڕ له نه‌هامه‌تی و پڕ له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی باوک و براو که‌سوکاری قوتابی‌یه هاوه‌ڵه‌کانی گوێ لێ ئه‌بێت که له زیندانه‌کاندان و کاریگه‌ری له سه‌ر ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی دائه‌نێت ، هه‌ر ئه‌و کاتانه به بیرۆکه‌کانی پارت سۆسیالیست ئاشنا ئه‌بێت، و ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی کتێب و نامیلکه سۆسیالیستی‌یه‌کان ئه‌کات ، گوێ بیستی ڕادیۆکانی کوباو چیرۆکه‌کانی گیڤارا و کاسترۆ ئه‌بێت له‌و کاتانه‌دا .
له ساڵی 1949 دا پاش ئه‌وه‌ی که هه‌رسێ خوشک له ئاهه‌نگێک که بۆ ڕافائیل ساز کرابوو به‌جێدێڵن. ئیتر له‌و کاته‌وه ناوی ئه‌م خێزانه ئه‌چێته لیستی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، بۆ ڕۆژێک دوای ئاهه‌نگه‌که باوکیان ده‌ستگیر ئه‌کرێت و دواتریش مینێرڤا که به بیرۆکه چه‌په‌کانی له ناو قوتابخانه ناسراوه.
ئیتر له‌و ساته‌وه و به درێژایی ساڵانێکی زۆر ئه‌م سێ خوشکه هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستگیر ئه‌کرێن و دواتر ئازاد ئه‌کرێنه‌وه.
مینێرڤا به‌رده‌وام ئه‌بێت له خوێندن تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌بێت به پارێزه‌ر . له ساڵی 1959 دا هه‌ر سێ خوشکه‌که‌و هاوسه‌ره‌کانیان و ژماره‌یه‌ک له هاوه‌له‌کانیان دژ به ڕژێمی ڕافائیل بزووتنه‌وه‌ی چوارده‌ی شه‌ش ڕائه‌گه‌یه‌نن. هه‌رسێ خوشکه‌که له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا به په‌پوله‌کان ناو ئه‌برێن . مینێرڤا وماریا تێریسا چه‌ندین جار ده‌ستگیر ئه‌کرێن و له زیندانه‌کاندا ئه‌شکه‌نجه ئه‌درێن . پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ر سێ هاوسه‌ری خوشکه‌کان ده‌ستگیر ئه‌کرێن و له ئه‌نجامی که‌مپه‌ینێکی جیهانیدا دیسانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ئازاد ئه‌کرێنه‌وه .
به‌ڵام زۆری پێ ناچێت دیسانه‌وه هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ستگیر ئه‌کرێته‌وه، و له پلانێکی له پێشدا داڕێژراودا ، پیاوه‌کانی رافائیل هاوسه‌ری مینێرڤا و ماریا تێریسا ئه‌گوێزێته‌وه بۆ زیندانێکی دوور که له نێو شاخه سه‌خته‌کاندایه و مافی سه‌ردانیکردنی سێ جار له هه‌فته‌یه‌کدا به هه‌رسێ خوشکه‌که ئه‌ده‌ن . پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ردانی‌یه‌کدا هه‌رسێ خوشک سه‌ردانی زیندانییه‌کان ئه‌که‌ن ، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به شێوه‌یه‌کی نهێنی ده‌ستگیر ئه‌کرێن و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه ئه‌درێن و له‌گه‌ڵ شوفێره‌که‌یاندا ئه‌کوژرێن، دواتر ئوتومبیله‌که‌یان له شاخێکی به‌رزی ناوچه‌که فڕێ ئه‌ده‌نه خواره‌وه که گوایه به کاره‌ساتی ئوتومبیل گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌ڵام خه‌ڵکی دۆمینیکان به‌م پیلانه ئه‌زانن و بێزاری خۆیان له ده‌سه‌لات ده‌رئه‌بڕن، پاش شه‌ش مانگ دواتر دیکتاتۆر ڕافائیل له بۆسه‌یه‌کدا ئه‌کوژرێت.
پاش ئه‌وه‌ی که ساڵی 1980 گروپێک له فیمینیسته‌کانی ئه‌مریکای لاتین له کۆلۆمبیا کۆئه‌بنه‌وه رایئه‌گه‌یه‌نن که 25 نۆڤه‌مبه‌ر ئه‌که‌ن به ڕۆژی به‌گژدا چوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، هه‌شت ساڵ دواتر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م ڕۆژه به ڕه‌سمی ئه‌ناسێت و ئیتر له‌و ساته‌وه ساڵانه ئه‌م ڕۆژه وه‌ک ڕۆژی توندوتیژی دژ به ژنان ڕیزی لێ ئه‌گیرێت و ڕێکخراوه‌کان به گوڕ‌و تینێکی تره‌وه دێنه مه‌یدان بۆ پارێزگاریکردنی مافه‌کانی ژنان.




del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره