فیلمی دۆکیومێنتی (هەموو دایکانی من ) لە ئەمستەردام
فیلمی دۆکیومێنتی (هەموو دایکانی من ) کە باس لە تاوان و تراژیدیاکانی کارەساتی ئەنفال لە کوردستان ئەکات کە لەسەر دەستی بەعسیەکان لە عێراقدا ئەنجام درا لە ساڵەکانی ١٩٨٨ دا لە سێ رۆژی جیاوازدا لە ئەمستەردام نمایش ئەکرێت. ئەنفال کە هەشت زنجیرەی هێرشی دڕندانەی سوپای عێراقە و لە ٢٣ ی فێبریوەری ١٩٨٨ ەوە دەست پێ ئەکات تاوەکو ٦ ی سێپتەمبەری ١٩٨٨ کە سەدان هەزار خەڵکی بوونە قوربانی و هەزاران گوندیش وێران کران. فیلمەکە له دهرهێنانی هونهرمهندان ئیبراهیم سهعیدی و زههاوی سنجاوییە. فیلمەکە به پاڵشتی وهزارهتی ڕۆشنبیری حکومهتی ههرێمی کوردستان بهرههمهێنراوه و بهڕێوبهری بهرههمەکەش عهباس غهزالیە.
ناونیشان لە ئەمستەردام | سینەما و هۆڵ | کات | ڕۆژ |
Vijzelstraat 15 | Pathé De Munt 13 | ٦ ی ئێوارە | 2009.11.23 |
هەمان ناونیشانی سەرەوە | Pathé De Munt 09 | ١،٣٠ ی پاشنیوەڕۆ | 2009.11.24 |
Reguliersbreestraat 26-34 | Pathé Tuschinski 6 | ١٠،١٥ ی شەو | 2009.11.27 |
ئە ژنانەی کە لە " هەموو دایکانی من " دێتە قسە لە باری جێوڕێ و تەمەنەوە پێناناسرێن ، بەڵکو لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکی ئەو ئازیزانەی کە لە دەستیان داون . بە شیوەیەکی سەلیقانە لە باری وێنەگرتنیەوە فیلم کراوە، ژنێکی بەتەمەن چیرۆکی خۆی ئەگێڕێتەوە کە چۆن ماوەی ٢٣ ساڵو نیوە لە چاەڕوانی ئازیزەکانیدایە. لە کاتی هێرشی سوپای عێراق بۆسەر کوردەکان لە سالانی هەشتاکاندا ٣٠ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لە دەست ئەدات. لەگەڵ ئەمدا سەدان دایکانی تر هەن کە لە چاەوڕوانیدان ، باس لەو یادەوەریانە ئەکەن کە چۆن لە بانگکردنێکدا لە شاری کەرکوک کۆئەکرێتەوە و جارێکی تر ناگەرینەوە. تەوژمی ئەو بارانەی کە لە پشتبەنای وێناکاندا فیلم کراوە بارێکی خەمگینی، لەدەستدان و بیرکردن، و تەنهایی زیاتر ئەخوڵقێنن. ئەو دایکانە هاوکاری یەک ئەکەن، ئەگرین، دوعا ئەکەن، و یەکتری ئەشێلن و دڵنەوایی یەک ئەکەن. نەک تەنها ژنانی بە تەمەن سەرەخۆشی پیاوەکانیان ئەکەن ، بەڵکو ژنانی گەنجیش بیری باوک و براکانیان ئەکەن.
ڤیستڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دۆکیومێنتی لە ئەمستەردام ( IDFA ) یەکێک لە گەورەترین ڤیستڤاڵە فیلمە دۆکیومێنتەکانی جیهانە و بۆ ماوەی دەڕۆژ ( ١٩- ٢٩ ی نۆڤەمبەر ) ئەخایەنێت.
یەکێک لە فیلمە دۆکیومێنتیەکانی تری ئەم ڤیستڤاڵە فیلمی بەرەو قوتابخانەیە کە باس لە چیرۆکی مامۆستایەکی گەنجی تورک ئەکات کە لە قوتابخانەیەکی بچوکی گوندنشینێکی کوردا وانە ئەڵێتەوە ، یەکێکی تر لە فیلمە دۆکیومێنتیەکان باس لە مەسلەی ئالودە بوون بە دەرمانە بیهۆشکەرەکان لە ئەفغانستان ئەدوێت کە گرفتێکی کۆمەلایتی گەورەیەو نزیک بە ١ ملیۆن کەس دووچاری ئالودەبوون بە ماددە سڕکەرەکانە بوون.
لە ڤیستڤالەکەدا دەیان فیلمی تر هەن و ئەتوانن لەم بەستەرە چاو لە سەرجەم پرۆگرامەکان بکەن و کورتەیەک دەربارەی فیلمەکان بزانن
سەرچاوە: ماڵپەڕی ڤیستڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دۆکیومێنتی لە ئەمستەردام



del.icio.us
Digg
سهرنج (0 نێردراو):
سهرنجهکهت بنێره