Newsletter
Email:
ماڵه‌وه | بابه‌تی وه‌رگێڕدراو | فیمینیزم لە هۆڵەندا

فیمینیزم لە هۆڵەندا

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image بزووتنەوەی فیمینیستی لە هۆڵەندا

فیمینیزم لە هۆڵەندا

ئەم بابەتەی لە بەردەستتدایە دەربارەی فیمینیزمە لە سەدەکانی نۆزدە و بیست لە هۆڵەندا. لەم بابەتەدا تیشک ئەخرێتە سەر خەباتی ئەو ژنانەی کە دەوری پێشرەوانەیان گێڕا لە شەپۆلی یەکەم و دووەمی بزووتنەوەی فیمینیستی لە هۆڵەندا ، ئەمە جگە لەوەی بزووتنەوەی فیمینستی لە سەرەتاکانی ڕەوتی چوونە پێشەوەی یەکەمین شەپۆلەکانیدا ، و ماوەی نێوان هەردوو شەپۆلی یەکەم و دووەم ، هەروەها دەربازبوون ڕووەو ئەوەی کە بە شەپۆلی سێ ئەناسرێت ئەناسێنێت و سەرئەنجامیش هەڵهێنجانێک لە ئاکامەکانی ئەم بزووتنەوەیە بەخوێنەر ئەگەیەنێت.

پێناسەی فیمینیزم و ڕزگاریبوون

مانای دەقاودەقی وشەی فیمینیزم خەباتکردنە لە پێناو مامەڵەکردنی یەکسانانەی ژنان لەگەڵ پیاوان.

لە ڕابردوودا ژنان بە شێوەیەکی جیاوازتر لە پیاوان مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکرا. بۆ نمونە لە بوارەکانی کارکردن، داهات، و مافی هەڵبژاردن. ژنان مافی کەمتریان لە کاری گونجاو هەبوو، خاوەن داهاتێکی کەمتر بوون و مافی هەڵبژاردنیان نەبوو. ژنان مافی خوێندنیان لە زانکۆکاندا نەبوو چونکە تەنها تایبەت بوون بە پیاوان. ژنان مافی کارکردنیان هەبوو بەلام تا ئەو کاتەی کە شوویان ئەکرد و دواتر ئەبوو دەستیان لە کار هەڵبگرتایە، پۆستە باڵاکانیش تەنها لە لایەن پیاوانەوە قۆرخ کرابوون.

ژنان ویستیان کە جێوڕێی خۆیان لە بەرامبەر پیاوان باشتر بکەن. نەیانویست کە چیتر " کەمتر " بن لە پیاوان و خوازیاری مامەڵەی یەکسان بوون لەگەڵیاندا. ئەم شەپۆلی بزووتنەوەیە کە بۆ مافی زیاتر و بە بەهاگرتنی ژنان خەبات ئەکات بە فیمینسیزم ئەناسرێت.

ڕزگاریبوون بە مانا گشتیەکەی ڕاستەخۆ بە مانای ڕزگاری ژنان ناگەیەنێت ، مانای دەقاودەقی ڕزگاریبوون خەباتکردنە لە پێناو سەربەخۆیی، یەکسانی دادپەروەرانە، هەموارکردنی پەیوندییەکی کۆمەڵایەتی دادپەروەرانە لە کۆمەڵگا. پێشتر زاراوەی ڕزگاری چڕ ئەکرایەوە لە ڕزگاری ژنان، ڕزگاری کۆیلەکان. ڕزگاری کۆیلەکان بە مانای کۆتایی هێنان بە کۆیلایەتی .

فیمینیزم ( Feminisme )

فیمینیزم بزووتنەوەیەکی ( شەپۆلێکی ) کۆمەڵایەتی و سیاسییە کە خەبات ئەکات لە پێناو ڕزگاری ژنان. جیاوازی نێوان فیمینیزم و ڕزگاریبوون لەوەدایە کە ڕزگاریبوون پەیوەستە بە خەبات لە پێناو ئەو کۆمەڵانەی ( توێژانەی ) کە مافێکی کەمتریان لە چاو هاوڵاتیەکی ئاسایی دا هەیە ، بەڵام فیمینیزم تایبەتە بە خەبات لە پێناو مافی یەکسانی ژنان لە چاو پیاوان ، هەوەک لە وشەکەشدا دەرئەکەوێت . ( feminin = بە فەڕەنسی بە مانای ژنانە ).

ژنان لە زۆرێک لەبوارەکانی ژیاندا مامەڵەیەکی تریان لەگەڵدا ئەکرێت وەک لە پیاوان، بۆ نمونە لە مەسەلەی خوێندن، موچە، موڵک، مافی کار و داهات، مافی هەڵبژاردن و زۆر لایەنی تریش. بۆ نمونە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا مافی خوێندنیان لە زانکۆکاندا نەبوو. ئالێتا یاکۆبس ( Aletta Jacobs ) یەکەمین ژن بوو کە زانستی پزیشکیی خوێند، تاوەکو ساڵانی شەستەکانیش ژنان مافی بەدەستەوگرتنی کارەکانیان نەبوو لە کاتی شووکردنیاندا ، و لەسەر کارەکانیان دەرئەکران ( بۆ نمونە لە فەرمانگە حکومییەکاندا ). لە ڕۆژ ئاوای ئەوروپا زۆر گۆرانکاری لەم بوارەدا ڕوویدا بەڵام لە زۆرێک وڵاتانی تریشدا ڕۆڵی نێوان ژن و پیاو بە هەمان شێوەی باو مایەوە.

لای ژمارەیەک خەڵک فیمییزم بە مانای شیوازێکی ڕادیکالانە بوو لە پەیڕەکردنی ژیان.، ژمارەیەک ژنان هەر چەشنە پەیوەندیه‌کیان بە پیاوانەوە ڕەد ئەکردەوە و ئاگاهانەش بوون بە دایکانێکی شوونەکردوو، ژمارەیەکیان لە ڕووی مەبدەئیەوە بوون بە لەسبی ( هاوڕەگەزبازی ژن بۆ ژن ) و نەیاندەویست کە هیچ شتێک دەربارەی پیاوان بزانن. ئەم شێوە ڕادیکالیزمە بە تەواوی لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە بنبڕ کرا.

ڕزگاریبوون ( Emancipatie )

ڕزگاریبوون مانای خەباتکردن لە پێناو سەربەخۆیی، یەکسانی دادپەروەرانە، هەموارکردنی پەیوندییەکی کۆمەلایەتی دادپەروەرانە لە کۆمەڵگا ئەگەیەنێت ، هەروەها بە مانای بە ڕەسمی ناسینی مافی یەکسان ، و یەکسانبوون لە بەرامبەر یاساش ئەگەیەنێت. ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکارئەهێنرێت بە دیاریکراوی مەبەست لە ڕزگاری ژنانە بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەم زاراوەیە بۆ رزگاری ئافرۆ-ئەمریکیه‌یەکان یش بەکاردێت کە پێشڕەوێکی وەک مارتن لوثەر کنگ ( Martin Luther King ) خەباتی بۆ کرد، یان بۆ خەباتی مافی دادپەروەی کاسۆلیکیەکان لە هۆڵەندا کە لە نێویدا گەڕانەوەی بیسدۆم و زنجیرەی دەسەلاتە هەرەمیەکانی قەشەکانیش تێدایە ئەگەیەنێت.

سەرچاوە : فیمینیزم و بزووتنەوەی فیمینیستی نوسەر: مایرتن میکە ، وەرگیرانی کامەران ئەحمەد
ئەم بابەتە درێژەی هەیە ئەگەر ژیان بوار بدات :)
---------------

 

چەند زانیاییەک
* ئالێیا یاکۆبس : ( ١٨٥٤ - ١٩٢٩ ) دکتۆر و فیمینیستیکی هۆڵەندیە ،لە بەشی دەرمانسازی لە زانکۆی خرۆنینگن لە ساڵی ١٨٧١ دەستی بە خوێندن کردووە. ئەگەرچی پێش ئەم خویندکاری تری ژن هەبووە ( بۆ نمونە ئاننا ماریا سخورمان ) بەڵام ئالێتا یەکەمین خوێندکاری ژنە کە خوێندنەکەی تەواوکردبێت و بووبێتە خاوەنبڕوانامە و یەکەمین دکتۆری ژن لە هۆڵەندا.

* مارتن لوثەر کنگ : سیاسەتمەدارێکی ڕەشپێستی ئەمریکی بوو لە ساڵی ١٩٦٨ و لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا تیرۆکرا ، ئەم سیاسەتمەدارە خەباتی بۆ مافی ڕەشپێستەکان ئەکرد.

* بیسدۆم - یەکەیەکی ئیداری ناوچەییە و لە سیمستمی کەنیسەکاندا پەیڕەوکراوە و ڕاستەوخۆ لە ژێر سەپەرشتی قەشەکاندایە. بەهۆی بە سکویلایزەبوونی کۆمەلگەوە ئەم یەکانە ڕۆژ بەڕؤژ ڕوو لە نەمان ئەکەن. بۆ نمونە لە لەیواردن و خرۆنینگن لە ساڵی ٢٠٠٦ ، لە ڕۆتەردام لە ساڵی ٢٠٠٧ ، و لە ئوترێخت لە ساڵی ٢٠٠٨ نەماون.

 

زیادی بکه‌ بۆ: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجه‌که‌ت بنێره comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌ده‌کدا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

  • email بینێره‌ بۆ هاوڕێیه‌ک
  • print چاپ
  • Plain text تێکست
تاگ
هیچ تاگێک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ نی‌یه
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0