Newsletter
Email:
ماڵه‌وه | گشتی | بازرگانیکردن بە چەکەوە لە هۆلەندا

بازرگانیکردن بە چەکەوە لە هۆلەندا

قه‌باره‌ی فۆنت: Decrease font Enlarge font
image

بازرگانیکردن بە چەکەوە لە هۆلەندا

ئەم بابەتە بۆ ڕادیۆی هاوپشتی ئامادە کراوە : بە پیێ دواین بڵاوکراوەی کەمپەینی دژ بە بازرگانی چەک لەسەر رێگەپێدانەکانی ناردنە دەرەوەی چەک لە هۆڵەندا کە فرانک سلایپەر ئامادەی کردووە ، بڕی ناردنە دەرەوەی چەک بەرەو ١،٢ ملیارد یۆرۆ بەرزبۆتەوە. هۆڵەندا ئەگەرچی ولاتێکی بچکۆلەیە بەلام لە ئاستی بەرهەم هێنانی چەک و ناردنە دەروەیدا پلە پێنجی لەسەر ئاستی دنیا داگیر کردووە.

گەورەترین فرؤشیی لە ساڵدا بە ئەندۆنیسیا بووە کە فرؤستنی دوو کەشتی گەورەی جەنگی بووە بە بڕی ٢٧٨ ملیۆن یورۆ ، بە دوای ئەمدا پورتوگال دێت کە بایی ٣١٩ ملیۆن یورۆ فرۆشیی لەگەڵدا کراوە. هەروەها پاکستان کە ناوچەیەکی شەڕاویه‌یە بایی ٤ ملیۆن یورۆ چەند پارچەیەکی فڕۆکەی شەڕکەری لە هۆڵەندا کڕیوە بۆ فڕۆکەکانی ف-١٦ کە لە ناوچەی وەزیرستان لەمساڵدا نزیکە بە ١٠٠ هەزار تیایدا ئاوارە و دەربەدەر بوون .
هەروەها تورکیاش ساڵی پار بایی ٢١ ملیۆن یورۆ ڕاداری لە هۆڵەندا کڕیوە .

سەرباری ئەمانە چەندین ولاتی تر ناویان لە لیستەکەدایە کە چەکیان لە هؤڵەندا کڕیوە وەک ، عوممان ، سعودی عەرەبی ، تایوان ، و مەغریب ، لیبیا کۆریای باشور ، چین ، هیندوستان و چەند وڵاتی تریش ، سوید یەکێکە لو ولاتانەی کە لە ساڵی  ١٩٩٩ ەوە تاوەکە ٢٠٠٩ بایی ٧٣ ملیۆن یورۆ بازرگانی چەکی لەگەڵ هۆڵەندا بووە. تورکیاش لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بایی ٢٠٩ ملیۆن یورۆ چەکی لە هۆلەند کڕیوە.

هؤڵەندا سەرباری ئەوەی کە خۆی بازرگانی بە چەکەوە ئەکات هەروەها بەندەرەکانیشی شوێنی گواستنەوەی بازرگانیکردنی بە چەکەوەن بۆ جێگا ناکۆکەکان بۆ نمونە بەرەو جۆرجیا ، و سیریلانکا ، ئەمە جگە لەوەی کە سەدان پارچە چەک و تەقەمەنی بە سخیپۆڵدا ( فڕۆکەخانەی ناسراو لە هۆڵەندا ) بەرەو عێراق و ئەفغانستان بەرێ ئەکەون .

هەروەها هۆڵەندا لە بواری ناردنە دەرەوەی کەرەسەکانی چەکی کیماییشدا بازرگانی ئەکات ، کڕیارەکانی بریتین لە ئیسرائیل ، میسر، سوریا، تایوان. هەروەها لە کاتی جەنگی عیراق ٠ ئێران یشدا کەرەسەکانی چەکی کیمایی لە لایەن بازرگانێکی هؤڵەندی و دوو کەمپانیای ترەوە بۆ حکومەتی بەعس دەستەبەر کراوە.

ڕێکخراوی دژ بە بازرگانیکردنی چەک کە بنکەکەکی لە ئەمستەردامە بانگەواز ئەکات کە حکومەت کۆتایی بە بازرگانیکردنی چەک بهێنێت و چیتر بازرگانی و ( بە تایبەتیش هەر ئێستا لە ناوچە جێ شەڕاوی‌یەکاندا ) بە چەکەوە نەکات ، پرسیار ئەکەن لە کاتێکدا کە ئیندۆنیسیا کە هەژاری تیایدا بە لێشاوە چۆن لە توانیاییدایە کە گرێبەستی سەدان ملیۆن بۆ کڕینی چەکی لەگەڵدا ببەسترێت. لە کاتێکدا کە پاکستان دەرگیری شەڕێکی ناوخۆییه‌یە ئایا بۆچی ئامێرەکانی جاسوسیکردن و پارچەکانی فڕؤکەی پێ ئەفرۆشرێت، هەموو ئەمانە ئەچنە خانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە و پێوستە کۆتایی بە بازرگانیکردنی چەک بهێنرێت.

کامەران ئەحمەد

سەرچاوە : کەمپەینی دژ بە بازرگانیکردنی چەک

زیادی بکه‌ بۆ: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

سه‌رنج (0 نێردراو):

سه‌رنجه‌که‌ت بنێره comment

تکایه‌ ئه‌و کۆده‌ی که‌ له‌ وێنه‌ده‌کدا ده‌رکه‌وتووه‌ بینووسه:

  • email بینێره‌ بۆ هاوڕێیه‌ک
  • print چاپ
  • Plain text تێکست
تاگ
هیچ تاگێک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ نی‌یه
ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵبسه‌نگێنه
0