بۆ یه‌که‌مین جار له هۆڵه‌ندا ماڵپه‌ڕێک ئامۆژگاری خۆکوشتن بڵاو ئه‌کاته‌وه
یارمه‌تی و کۆمه‌ک کردن به هه‌وڵدانی که‌سێک بۆ خۆکۆشتن له هۆڵه‌ندا نایاسایی‌یه و سزای له‌سه‌ره، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی کۆتایی هێنان به ژیان به شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ( NVVE ) ماڵپه‌ڕێکی کردۆته‌وه بۆ به‌خشینی زانیاری به‌و که‌سانه‌ی که ئه‌یانه‌وێت به شێوازی تر کۆتایی به ژیانی خۆیان بهێنن. ده‌ستڕاگه‌یشتنی زانیاری‌یه‌کان به پاره‌یه وپاش دانی بڕی 17،5 یۆرۆ بۆ سه‌ر هه‌ژماری ڕێکخراوه‌که ده‌ستت به چه‌ندین زانیاری ئه‌گات به شێوازه‌کانی کۆتایی هێنان به ژیان !
ئه‌گه‌رچی ڕێکخراوه‌که له ڕوونکردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا باس له‌وه ئه‌کات که ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵبژاردنێکی تره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که کۆتایی به ژیانی خۆیان ئه‌هێنن بیر له ڕێگایه‌کی تر بکه‌نه‌وه جیا له خۆفڕێدان بۆ ناو ده‌ریا، یا خۆفڕێدانه به‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ر ، یان خۆفڕێدانه خواره‌وه له بینای به‌رز ، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک پێ‌یان وایه ئه‌م هه‌نگاوه له ڕیشه‌وه نادروسته و ته‌نها گیرفانپڕکردنی که‌سانێکی به‌دواوه‌یه که سودمه‌ندن له کۆتایی هێنان به ژیانی قوربانییه‌کان. هه‌موو ئه‌و قوربانی‌یانه‌ی که خۆیان تۆمار ئه‌که‌ن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که له بنه‌ڕه‌ته‌وه کۆمه‌ک بکرێن به سڕینه‌وه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وه تاریکانه‌ی که لایان دروست بووه بۆ کۆتایی هێنان به ژیان نه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنی شێوازه‌کانی مه‌رگیان بخرێته به‌رده‌م !
له ڕوونکرده‌وه‌یه‌کدا بۆ ڕۆژنامه‌ی فۆڵکسکرانت ڕێکخراوه‌که باس له‌وه ئه‌کات که ماڵپه‌ڕه‌که زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌رمانانه ئه‌دات که کاریگه‌رن و له کام ووڵاتدا ده‌ست ئه‌که‌ون ، ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و ده‌رمانانه ته‌نها به ڕه‌چه‌ته‌ی دکتۆر ده‌ست ئه‌که‌ون و ڕێکخراوه‌که له‌مڕووه‌وه ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه ئه‌کات که بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌م ده‌رمانانه بگات درۆی سپی بکه‌ن !
خۆکوشتن له هۆڵه‌ندا دیارده‌یه‌که و سالانه له هۆله‌ندا نزیک به 1500 قوربانی هه‌یه . شێوازه‌کانی خۆکوشتن جیاجیان ، به پێ‌ی ئاماری نوسینگه‌ی ناوه‌ندیی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان خکاندووه له ناو ده‌ریا 99 قوربانی ، ئه‌و که‌سانه‌ی که له شوێنی به‌رز خۆیان فڕی داوه‌ته خواره‌وه 110 قوربانی ، ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان خستۆته به‌رده‌م ترام و میترۆ 156 قوربانی، خۆهه‌ڵواسین 648 قوربانی، به‌کارهێنانی ده‌رمان ئه‌لکهول 279 قوربانی بوون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که 136 قوربانی تر به شیوه‌ی تر کۆیایی‌یان به ژیانی خۆیان هێناوه ، و حه‌وت که‌سیش نه‌زانراوه که به چ شیوه‌یه‌ک کۆتایی‌یان به ژیانیان هێناوه. له‌سه‌دا 12،5 هه‌موو قوربانییه‌کان که‌سانی ته‌نها بوون ، و له کاتێکدا که له سه‌دا 25،3 که‌سانی جیابۆوه بوون. خێزانداره‌کان 6،6 ی سه‌رجه‌م قوربانییه‌کان پێک ئه‌هێنن.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره