ئه‌نفلۆنزای مه‌کسیکی له هۆڵه‌ندا
ڕۆژنامه‌کانی هۆڵه‌ندا : ئه‌م ماوه‌یه نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای مه‌کسیکی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بڵاوبۆته‌وه، تاوه‌کو ئێستا ده که‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه‌وه گیانیان له‌دست داوه. به پێ‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی که له لایه‌ن دامه‌زراوی ڕایکس بۆ ته‌ندروستی گشتی و ژینگه ( RIVM ) بڵاوکراونه‌ته‌وه . له کاتێکدا که دواهه‌مین هه‌فته‌ی ئۆکتۆبه‌ر ته‌نها شه‌ش که‌س بوون ، ئه‌م چوار که‌سه که له دواین هه‌فته‌ی ئۆکتۆبه‌ردا گیانیان لکه ده‌ستداوه بریتین له منداڵیکی 11 ، و 6 ساڵانه ، گه‌نجێکی 25 ساڵ و ژنێکی 56 ساڵانه.
هه‌ر ئێستا له سه‌رجه‌م جیهاندا هه‌زاران که‌سی توشبوو هه‌ن به‌م نه‌خۆشی‌یه ، ژماره‌ی که‌سانی مردوو تاوه‌کو کۆتایی ئۆکتۆبه‌ر 6051 که‌سه ، له هۆڵه‌نداش تاوه‌کو مانگی ئۆگست زیاد له شه‌شسه‌د که‌س له نه‌خۆشخانه‌کان تۆمار کراون .
له مانگی ئاپڕڵدا وه‌ک خۆئاماده‌کاری‌یه‌ک وه‌زیری ته‌ندروستی گشتی باس له ده‌سته‌به‌رکردنی 34 ملیۆن ده‌رزی دژ به‌م نه‌خۆشی‌یه ئه‌کات .
له مانگی مه‌ی‌دا دوو گه‌شتیاری هۆڵه‌ندی که له مه‌کسیکه‌وه هاتبوونه‌وه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که بوون. له مانگی شه‌ش‌دا 83 که‌س به‌م ڤایرۆسه توشبوون، له مانگی حه‌وتدا ژماره‌که به‌ره‌و 364 نه‌خۆش هه‌ڵکشا .
له هۆڵه‌ندا حه‌مله‌یه‌کی کوتان دژ به‌م نه‌خۆشی‌یه له به‌رنامه‌دایه و یه‌که‌مین که‌سانێک له بکوترێن بریتین له منداڵان و گه‌نجه‌کان، که‌سانی به‌ته‌مه‌ن ،و ژنانی دووگیان ، ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی‌یه‌کانی دڵ و سی و ... هتد یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و سسته‌ر و کارمه‌ندانه‌ی که له نه‌خۆشخانه‌کاندا کار ئه‌که‌ن و له په‌یوه‌ندی زۆردان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌کان. پێشتر هه‌واڵێک بڵاوکرایه‌وه که ئه‌و ده‌رزی‌یانه‌ی که ده‌سته‌به‌رکراون هه‌موو کولن به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه به ناڕاست له قه‌ڵه‌م درا.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره