کچان یه‌که‌مین قوربانیانی قه‌یرانی ئابورین له جیهاندا
به پێ‌ی دواین ڕاپۆرتی بڵاوکراوه‌ی پلان و له ژێر په‌رچه‌می " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من کچم " باس له کاریگه‌ری‌یه‌کانی قه‌یرانی ئابوری ئه‌کات بۆ سه‌ر کچان. به پێ‌ی داتاکۆکراوکانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌رکه‌تووه که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 600 ملیۆن ژنانی گه‌نج هه‌ن که بێکارن. که له نێویاندا ئه‌و ژنانه‌شی تێدایه که دووچاری کاریگه‌ری‌یه‌کانی هه‌ژاری، توندوتیژی خێزان، نه‌خۆشی ئایدز، بازرگانی سێکس ، و ئاواره‌بوون، بوونه‌ته‌وه ئه‌مه جگه له‌و کچانه‌ی که له ته‌مه‌نێکی هه‌رزه‌کاریدا به‌زۆر له لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه له قوتابخانه ده‌رئه‌هێنرێن و ئه‌درێن به شوو.
کورتکراوه‌ی کاریگه‌ری‌یه‌کانی قه‌یرانی ئابوری له سه‌ر کچان له‌م چه‌ند خاله‌دا چڕ ئه‌کاته‌وه:
- هه‌ر ئێستا به ملیۆنان کچ کاره‌کانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
- ئه‌و کۆچکردووانه‌ی که له ده‌روه‌ی ووڵات کار ئه‌که‌ن ، هه‌ر ئێستا پاره‌یه‌کی که‌متر ڕه‌وانه‌ی خێزانه‌کانیان ئه‌که‌نه‌وه.
- مه‌سه‌له‌ی قه‌رزکردنی بۆ پرۆژه بچووکه‌کان هه‌ر ئێستا زۆر مه‌حدود کراوه‌ته‌وه.
- کچان له قوتابخانه‌کانیان ده‌ر ئه‌هێنرێن و کاری ناو ماڵیان پێ ئه‌نجام ئه‌درێت.
- زۆرینه‌ی ئه‌و مندالانه‌ی که ئه‌مرن کچانن .
- زۆرێک له ژنان ناچار ئه‌کرێن تا له بازرگانی سێکس‌دا کار بکه‌ن.
راپۆرته‌که سه‌رنجی هه‌مووان بۆ ئه‌وه ڕائه‌کێشێت که هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه و هێنانه پێشه‌وه‌ی کچان له مه‌یدانی کار و خوێندن کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر باشترکردنی ژیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره نه‌کرێت ئه‌وا ساڵانه به ملیارد دۆلار زیان له داهاتی وڵات ئه‌که‌وێت و کۆمه‌ڵگاش ڕوو له پێشه‌که‌وتن ناکات.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره