قه‌شه‌یه‌کی هۆڵه‌ندی : لێدانی منداڵان ڕێگه‌پێدراوه
ڕۆژنامه‌کانی هۆڵه‌ندا: پاش ئه‌وه‌ی که قه‌شه خێرتیان خۆڵدسخمێدنگ له که‌نیسه‌ی ئه‌مسفۆرت ( ACC-Jouw kerk ) له ڕوونکردنه‌وه‌ی ده‌قێکی بایبڵدا ڕایگه‌یاند که لێدانی منداڵان مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕێگه‌پێدراوه و هه‌ندێک جار پێویسته تا منداڵان گوێڕایه‌ڵی دایک و باوکیان بن ، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرا ، ئه‌م قه‌شه‌یه پێشتریش به‌هۆی لێدانی منداڵه‌کانی خۆیه‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کراوه.
قه‌شه خێرتیان له ڤیدیۆیه‌کی تۆمارکراوی که‌نیسه‌که‌دا له ساڵی 2007 ئامۆژگاریی ئه‌دات و ئه‌ڵێت " ئه‌بێت له مندالان بدرێت تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و شته‌ی داوای ئه‌که‌ن وازی لێ ئه‌هێنن، بۆ په‌روه‌رده‌کردنیان ئه‌بێت لێ‌یان بدرێت تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ست ئه‌که‌ن به گریان " و ئه‌م جۆره لێدانه‌شی ناو لێناوه لێدانی په‌روه‌رده‌کردن. هه‌روه‌ها باس له‌وه ئه‌کات که منداڵان پاش ئه‌وه‌ی که چه‌ندجارێک لێ‌یان ئه‌درێت ده‌ست ئه‌که‌ن به گریان و ئیتر فێرئه‌بن که گریان کۆتایی به لێدانه‌که‌یان ئه‌هێنێت ، به‌ڵام ئه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بیت تا ئه‌و کاته‌ی ئیراده‌ی ئه‌شکێت و به‌وه‌ش فێر ئه‌بێت.
لێدانی منداڵان له یاسای هۆڵه‌ندا ڕێگه‌پێنه‌دراوه و ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌نجامی ئه‌دات تووشی سزای یاسایی ئه‌بێته‌وه ، قه‌شه خێرتیان پێ‌ی وایه که ئه‌م بانگردنه و له داهاتووشدا دادگایی‌کردنی له‌سه‌ر ئه‌م قسانه پێشێلکردنی ئازادی بیروباوه‌ڕه.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره