قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی چالاکی بۆ هێڤین ئه‌نجام ئه‌ده‌ن
وه‌رگیراو له ڕۆژنامه‌ی میترۆ و ده ئیکۆ : ئه‌م هه‌فته‌یه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ڕۆته‌ردام OBS ده‌سخاڵم و پارێزگاریی منداڵان ده‌ست ئه‌که‌ن به چالاکی تاوه‌کو هێڤینی ته‌مه‌ن 11 ساڵه له هۆڵه‌ندا بمێنێته‌وه . وه‌زاره‌تی داد ئه‌یه‌وێت که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ده‌ریان بکات چونکه چیتر مافی مانه‌وه‌یان نه‌ماوه.
هێڤین له دۆکووم ( شارۆچکه‌یه‌که له فریسلاند ) له دایک بووه ، به‌ڵام تاوکو ئێستا 12 جار له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ماڵیان گواستۆته‌وه. له گه‌ڵ خێزانه‌که‌یان ماوه‌ی پێنج ساڵه له شاری ڕۆته‌ردام ئه‌ژی، خوشک و برایه‌کی له خۆی بچوکتر هه‌یه به ناوی جوتیار و زه‌ینه‌ب. منداڵه‌کان به زمانێکی ڕه‌وانیی هۆڵه‌ندی قسه ئه‌که‌ن . مارتینه خرومان له پارێزگاری منداڵان: " به‌شێوه‌ی فه‌رمی هێڤین که‌سێکه که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا دۆسیه‌که‌یان ڕه‌دکراوه‌ته‌وه و نایاسایی‌یه، به‌لام چونکه سوریا که ووڵاتی دایک‌و باوکێتی هاریکارییان ناکات مافی مانه‌وه‌ی هه‌یه " ئه‌وان ناوی سوریایان ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بینیوه. . " گه‌ڕانه‌وه بۆ سوریا چاره‌سه‌ر نی‌یه"." وه‌ک که‌مینه‌یه‌کی کوردی ئه‌و ووڵاته مامه‌ڵه‌ی پله‌دوویان له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت و کانسی چوونه‌وه قوتابخانه‌شی که‌مه، ناتوانێت زمانی عه‌ره‌بی قسه بکات ". ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ک ( به پێ‌ی مافی په‌نابه‌ریی ) کردبێتیان ئه‌وه‌یه که جارێک هۆڵه‌ندایان به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا چوون چونکه دایکیان پێویستی به چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی هه‌بووه.
به‌پێ‌ی قسه‌کانی مه‌راین براوس به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆ.به‌ی.ئێس ده‌سخاڵم " ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر کاری له‌سه‌ر هێڤین کردووه، هه‌میشه بیری لێ ئه‌کاته‌وه، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی گه‌رانه‌وه‌شی بۆ منداڵه هاوه‌ڵه‌کانیشی زۆر سه‌خته" نازانیت چۆن بۆیان ڕوو بکه‌یته‌وه که ئه‌و منداڵه‌ی هه‌رئێستا یاری‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌کات له هۆڵه‌ندا ده‌ر ئه‌کرێت؟" " له هه‌فته‌ی چالاکیدا قوتابخانه‌که ژماره‌یه‌ک یاری هۆڵه‌ندیی ساز ئه‌کات تا بیسه‌لمێنێت که هێڤین چه‌نده تێکه‌ڵاو بووه به ژیانی ئێره" هه‌روه‌ها پارێزگاریی منداڵانیش پێشانگایه‌کی منداڵان ئه‌کاته‌وه بۆ پشتگیریکردنی.
مارتینه :" به پێ‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی مافی منداڵان مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه،" ئه‌گه‌ر ئه‌مه وا نه‌بێت ئه‌وا جێگای قبوڵکردن نی‌یه".
بڕوانه ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی که بۆ پشتگیری‌کردن له هێڤین کراوه‌ته‌وه
که‌مپه‌ینه‌که له 21 ی سێپته‌مبه‌ر ده‌ست پێ ئه‌کات و 24 ی سێپته‌مبه‌ریش به خۆپیشاندانێکی گه‌وره له ده‌نهاخ کۆتایی دێت.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره