سڵاو له سۆماڵه‌وه
سڵاو له سۆماڵه‌وه
ده‌نهاخ، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر چوار گه‌نجی هۆله‌ندی که به تاوانی به‌ڕێکه‌وتنیان به‌ره‌و که‌مپی مه‌شقپێکردنی جیهادی‌یه‌کان له سۆماڵ ده‌ستگیر کرابوون ئازاد کران. له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه له شوێنی نیشته‌جێبوونیان له شاری ده‌نهاخ ئازاد کران. به‌ڵام دوێنی هاریکاری نیشتمانیی دژه تیرۆر ئاگادارینامه‌ی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند که ترسی ئه‌وه هه‌یه که جیهادی‌یه‌کان له سۆماڵه‌وه ئه‌رکیان پێ سپێردرابێت بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له ووڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ناڕۆشنی ئه‌مێنێته‌وه، هه‌ر چوار تۆمه‌تبارکراوه گه‌نجه‌که که هه‌ر یه‌که‌یان ته‌مه‌نیان 21 ساڵه له شوێنی نیشته‌جێبوونیانه‌وه به‌ره‌و سۆماڵ به‌ڕێئه‌که‌ون. به‌پێ‌ی قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر داوای هاوڕێیه‌کی خۆیان بۆ گه‌شت چوو بوون. به‌لام له‌سه‌ر سنوری کینیا و سۆماڵ له ڕۆژی 26 ی جولای ده‌ستگیر ئه‌کرێن، چونکه به پێ‌ی قسه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی ناوچه‌که له ڕێگه‌یاندابوون به‌ره‌و که‌مپی مه‌شقپێکردنی جیهادی‌یه‌کان له سۆماڵ.
به‌ڵام هه‌ر چواریان ئه‌م تۆماته ڕه‌د ئه‌که‌نه‌وه. به‌پێ‌ی قسه‌ی خۆیان به‌ڕێوه‌بوون به‌ره‌و پارکێکی سروشتی له ناوچه‌که کاتێک له لایه‌ن هێزێکی سه‌ربازی‌یه‌وه ده‌ستگیر ئه‌کرێن. هه‌ر چوار " گه‌شتیاره" ده‌ستگیرکراوه‌که له زیندانێکی پڕ و پیسی نایرۆبی‌یه‌وه له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی هۆڵه‌ندا زه‌نگ لێ ئه‌ده‌ن که ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ ئه‌مینداری گشتی که سه‌رقاڵی کاروباره‌کانی تیرۆره ئاگادارئه‌کاته‌وه.
پاش پێنج ڕۆژ له مانه‌وه‌یان له ڕۆژی 31 ی جولای به فڕۆکه‌یه‌ک به‌ره‌و بروسل ڕه‌وانه ئه‌کرێن که هێزێکی دژه تیرۆر له پلیکانه‌ی فڕۆکه‌که‌دا چاوه‌ڕوانیان ئه‌کات. به هێزێکی زۆره‌وه له زیندانی نیو فۆسه‌فێلد که سه‌میر.ئا ی تێدا زیندانی‌یه ته‌سلیم به هۆڵه‌ندا ئه‌کرێنه‌وه.
بارهه‌ڵگرێکی به‌کرێ
به‌ڵام له ڕۆژی 4 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌که له لایه‌ن ئه‌میندارێتی گشتی‌یه‌وه ئازاد ئه‌کرێن. وته‌بێژێک ڕایگه‌یاند "به‌دواداگه‌ڕانی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی ئه‌م چوار که‌سه ده‌ست نه‌که‌وت" .
له چاوه‌ڕوانی زانیاری زیاتر له ده‌سه‌لاتدارانی کینیا ئه‌م چوار که‌سه به تۆمه‌تباری له به‌شداریکردنیان له ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و هه‌روه‌ها خۆئاماده‌کردن بۆ کاری تیرۆریستی ئه‌مێننه‌وه. وه‌زاره‌تی داد له‌و باوه‌ڕه‌دایه که هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌که به بارهه‌ڵگرێکی به‌کرێ له ڕێگه‌یاندا بوون به‌ره‌و که‌مپی مه‌شقپێکردن له سۆماڵ تاوه‌کو خۆیان به هێزه‌کانی ئه‌لشه‌باب ( گه‌نجه‌کان ) په‌یوه‌ست بکه‌ن که زۆرینه‌ی ناوچه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ژێر چنگدایه و کاری خۆته‌قینه‌وه‌ش ئه‌نجام ئه‌ده‌ن .
پارێزه‌ره‌کانیان ڕایانگه‌یاند که ئه‌م دۆزه ناسکه و تێکه‌ڵه‌یه‌که له گومانکردن و ئه‌گه‌ره‌کان که گرێدراوی یه‌کترن، هه‌روه‌کو ئه‌و دێڕه شیعری‌یانه‌ی که یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان له شیعرێکی ناڕۆشندا له ماڵه‌که‌ی خۆی له ده‌نهاخ دایڕشتوون که وه‌زاره‌تی شه‌وقی توندوتیژی و پاڵه‌وانێتی تێدا ئه‌خوێنێته‌وه. گه‌نجه‌کان بۆ سووربوونیان له چیرۆکی گه‌شتکردنه‌که‌یان سه‌دان وێنه‌ی گه‌شتکردن ڕائه‌وه‌شێنن. ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌ت دادیش بێتوانایه له ئاشکراکردنی مه‌به‌سته پڕ له قینه‌کانیان که له شتێکی تر ئه‌چیت وه‌ک له‌وه‌ی که گه‌شتکردنێکی ئاسایی بێت .
به‌پێ‌ی نامه‌یه‌کی ده‌زگای هه‌واڵگیری هۆڵه‌ندا ده‌نهاخی‌یه‌کان ( مه‌به‌ست له چواره تۆمه‌تباره‌که‌یه ) په‌یوه‌ندی‌یان له‌گه‌ڵ سێ که‌سی ناسراو لای ده‌زگاکه کردووه که به‌شداریکردنی خۆیان له شه‌ڕی پیرۆز و ناوچه کلاسیکی‌یه شه‌ڕاوی‌یه جیهادی‌یه‌کان ناشارنه‌وه وه‌ک عێراق و ئه‌فغانستان.
له‌وه‌ش به‌هێزتر یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان زۆر پیش‌تر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داده‌وه ناسراوه. له‌ساڵی 2005 دا به ڕێگه‌وه بووه به‌ره‌و عێراق تا به‌شداری خۆی له شه‌ڕی ئیسلامی‌یه توندڕه‌وه‌کان دژی بێبڕواکان بکات. به‌ڵام له ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ دوو که‌سی تردا ڕێگه‌یان پێ ئه‌گیرێت و ئه‌هێنرێنه‌وه هۆله‌ندا. به‌لام دیسانه‌وه له به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه ئازاد ئه‌کرێت ، له‌و کاتانه‌شدا باسی له‌وه کردووه که به‌مه‌به‌ستی گه‌شتکردن ڕووی له‌و ناوچه‌یه کردووه.
هاریکاری نیشتمانیی دژه تیرۆر ئاکه‌ربۆم ئاگاداری خۆی ئه‌دات سه‌باره‌ت به‌م گه‌شتانه" ئه‌م جموجۆلانه‌ی گه‌شتکردن ئیحتمالی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له ئه‌وروپا که له نێویاندا هۆله‌نداش هه‌یه نیشان ئه‌ده‌ن ، ترسی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م جیهادی‌یه گه‌ڕاوانه ئه‌رکیان سه‌رباره‌ت به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له وولاتانی ئه‌وروپا وه‌رگرتبێت. "ئه‌م ده‌ستگیرکردنانه ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن که تاوه‌کو ئێستاش ئایدۆلۆژیای جیهادیی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له گه‌نجه موسڵمانه‌کانی ئه‌وروپا سه‌رنج راکێشه و به‌م پێ‌یه‌ش ئاستی هه‌ڕه‌شه‌کردن بۆ سه‌ر ولاته‌که‌مان قابیلی سه‌رنجدانه" .
ته‌له‌گراف، 17 ی سێپته‌مبه‌ر 2009 ، ڕیپۆرتاژی بارت ئۆلمه‌ر - وه‌رگێڕانی کامه‌ران ئه‌حمه‌د



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره