وه‌زاره‌تی به‌رگری کێشه‌ی نه‌بوونی بودجه‌ی یه‌ی ئێس ئێف ی شاردۆته‌وه
له کاتێکدا چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌و کاتانه‌ی که بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی 85 فڕۆکه‌ی جه‌نگی ف-16 درا به یه‌ی ئێس ئێف JSF بودجه‌ی ته‌واو نه‌بووه بۆ ئه‌م گؤینه‌ی فڕۆکه جه‌نگی‌یه‌کان ، له ژووره داخراوه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌م نهێنی‌یه به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و کاتانه به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی ته‌واو بڕیاردرابوو که ته‌نها 52 فڕۆکه بکڕدرێت. ئێستا له جه‌رگه‌ی ئه‌و ئه‌زمه ئابوری‌یه که به‌ربینی وڵاتانی گه‌وره سه‌رمایه‌داری له نێویشیاندا هۆڵه‌ندا گرتووه ، کریستا ( ئه‌ندام په‌رله‌مانی SP - ئۆپۆزیسیۆن ) به نیازه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بهێنێته‌وه به‌ر باس و هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی باڵکننده له‌مڕووه‌وه بخاته‌وه ژێر ڕه‌خنه. ئه‌مه له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی ئاشکرا ئه‌کرێ که بڕیاره ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 6 ی سێپته‌مبه‌ر په‌خش بکرێت. یه‌ی ئێس ئێف پێشکه‌وتووترین فڕۆکه‌ی جه‌نگی‌یه که بارکراوه به ئامێری ئه‌له‌کترۆنی زۆر باڵا.
یه‌که‌مین فڕۆکه‌ی یه‌ی ئێس ئێف بڕی 109،9 ملیۆن یورۆی تێئه‌چێت. سه‌رجه‌م پرۆژه‌که 6،1 ملیار یۆرۆی تێئه‌چێت ، له کاتێکدا له جه‌رگه‌ی ئه‌م ئه‌زمه ئابوری‌یه‌دا هیچ جۆره دڵنیابونێکیش له‌م بڕه پاره‌یه نی‌یه و له‌وانه‌یه به‌ره‌و 8 ملیار بڕوات.
له په‌نا یه‌ی ئێس ئێف فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی تر هه‌یه که مونافه‌سه‌ی ئه‌کات ، ئه‌ویش فڕؤکه‌ی Saab Gripen JAS 39 ی سویدی‌یه .



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره