ڕۆژنامه‌کانی ئه‌وروپا له گۆگڵ توڕه‌ن
بروسل ( ئ.ن.پ ) : کۆمه‌ڵه‌ی بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی ڕۆژنامه‌کانی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی گه‌ڕۆکی گۆگڵ کرد به‌وه‌ی مافی زۆرێک له ڕۆژنامه‌کانی ئه‌وروپا پێشێل ئه‌کات له بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕیکلامانه‌ی که به‌م دوایی‌یانه ده‌ستی پێکردووه له به‌شی هه‌واله‌کانیدا ، کۆمه‌له‌ی ناوبراو پێ‌ی وایه که گۆگڵ پێشێلی ڕێکه‌وتنه له پێشینه‌کان ئه‌کات و نانی زۆرێک له‌و ڕۆژنامانه که داهاتیان له فرۆشتنی ڕیکلامه‌کاندا هه‌یه له ماڵپه‌ڕه‌کانی خۆیاندا ده‌دزێت.
ژماره‌یه‌کی زۆر له ماڵپه‌ڕه‌کان داهاتیان له دانانی ئه‌و ڕیکلامانه ده‌ست ئه‌که‌وێت که له ماڵپه‌ڕه‌کانیاندا دایان ئه‌نێن. له وه‌لامدانه‌وه‌یه‌کدا گۆگڵ ڕایگه‌یاند که ئێستا هیچ له به‌رنامه‌یاندا نی‌یه که له ده‌روه‌ی ئه‌مریکا و له به‌شی هه‌واله‌کانیاندا ڕیکلام دابنێن.
هه‌ر ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆژنامه‌کان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی دانانی هه‌واڵه‌کانی گۆگڵ له ژێر فشاردان.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره