باڵکننده بڕیاری دا لێکۆڵینه‌وه بکرێت
سه‌رۆکوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا ( یان په‌یته‌ر باڵکننده ) ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی سالانێکی زۆره هه‌ر چه‌شنه کرانه‌وه‌یه‌ک به ڕووی عێراق و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی پشتگیریکردنی سیاسی‌یانه‌ی هۆڵه‌ندا له جه‌نگی ئه‌مریکا دژ به عێراق له ساڵی 2003 ڕه‌د ئه‌کاته‌وه به‌لام ئه‌مڕۆ له بڕیارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا بڕیاری دا که کۆمسیۆنێکی تایبه‌ت به سه‌رۆکایه‌تی ولیه‌م داڤیدس ( Willibrord Davids ) سه‌رۆکی پیشووی دادگای باڵا ( که گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی دادگاکانی هۆڵه‌ندایه ) پێکبهێنێت.
پرسیاره‌کان له‌م ڕووه‌وه زۆرن که لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت ، بۆ نموونه چه‌ند مانگ له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ چی ڕوویداوه و هۆکاره‌کانی پشتگیریکردنی جه‌نگ له‌و کاتانه‌دا له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆچی کرا ؟ له کاتێکدا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نه‌بوو.
ماوه‌ی سالانێکه بزووتنه‌وه‌یه‌ک له هۆڵه‌ندا سه‌ری هه‌ڵداوه بۆ خستنه ڕووی مه‌سه‌له نهێنی‌یه‌کانی ئه‌و پشتگیریکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا له جه‌نگی ئه‌مریکا دژ به عێراق که تاوه‌کو ئێستا بووته هۆکاری کوشتنی 151 هه‌زار که‌س له عێراق. ماوه‌یه‌کی زۆره باڵکننده له ژێر فشاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌دایه که خوازیاره لێکؤلینه‌وه‌یه‌ک بکرێت له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که دۆکیومێنتێکی نهێنی بلاوکرایه‌وه که که‌مکورتی هۆکاره‌کانی پشتگیریکردنی هۆڵه‌ندا له هه‌ڵگیرساننی شه‌ڕ ئه‌خه‌نه ڕوو و و ئه‌و دۆکیومێنته به ئاگاهانه له وه‌زیری ده‌ره‌وه شاردراوه‌ته‌وه. باڵکننده بڕیاری دا که کۆمسیۆنێک به سه‌رۆکایه‌تی داڤیدس پێک بهێنێت و ئازادی کرد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه‌کانی تری ئه‌و کۆمسیۆنه که له چه‌ند مانگی داهاتوودا سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه ئه‌بن له‌و ڕووه‌وه



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره