باڵکننده تۆ هه‌ر بڵێ نه‌خێر ، ئه‌مجا له جیا یه‌ک لێکۆڵینه‌وه دووانت به‌ره‌و ڕوو ئه‌بێته‌وه
باڵکننده تۆ هه‌ر بڵێ نه‌خێر ، ئه‌مجا له جیا یه‌ک لێکۆڵینه‌وه دووانت به‌ره‌و ڕوو ئه‌بێته‌وه ! *
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئه‌وه ئاشکرابوو که نه‌ک ته‌نها بازرگانی مه‌رگ، فرانس ڤان ئه‌نرات، ده‌سته‌به‌رکه‌ری گازی ژه‌هراوی بووه به ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین به‌ڵکو چه‌ند کارگه‌یه‌کی تری هۆڵه‌نیش به‌شداری‌یان بووه له‌م بازرگانیکردنه‌دا.
باڵککنده به به‌رده‌وامی کرانه‌وه به ڕووی عێراق** و لێکۆڵینه‌وه به دوای هۆکاره سیاسی‌یه‌کانی پشتگیری‌کردن له ئه‌مریکا له په‌لاماری بۆ سه‌ر عێراقی ساڵی 2003 ڕه‌د ئه‌کاته‌وه . به‌ڵام له دانیشتنه‌کانی به‌رایی‌یه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت له به‌سیته‌رزواخ ( ) هیچ شتێک ده‌رباره‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی کارگا هۆڵه‌ندی‌یه‌کان له دامه‌زراندنی چه‌کی کۆکوژی عیراق له ساڵه‌کانی هه‌شتا و دوو فاقی حکومه‌تی هۆڵه‌ندای ئه‌و کات نه‌کرا. هه‌ر بۆیه پێشنیاری ئه‌وه ئه‌که‌م که ئه‌مه‌ش ده‌ستپێبکه‌ین .
بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه، شارێک له به‌شی کوردنشینی عێراق دووچاری هێرشێکی به‌ربڵاوی گازی ژه‌هراوی بۆوه، هه‌زاران که‌س به سڵاوی سه‌دام و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی‌یه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، پاش ماوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وت که فرانس ڤان ئه‌نرات ڕۆڵی به‌شداری له په‌یداکردنی گازی ژه‌هراوی مۆسته‌ردا هه‌بووه. پاش ماوه‌یه‌کی زۆر و به سووربوونی من لێ‌ی به‌ره‌و ڕووی دادگا کرایه‌وه. ساڵی پار به‌زیندانیکردنی بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ سزا درا، له‌م ماوانه‌دا ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندم که فرانس له هه‌مان ئه‌و به‌شه‌دایه که زیندانی‌یه‌کی تری لێ‌یه که له ساڵی 1988 دا و له ئه‌نجامی هێرشی گازه ژه‌هراوی‌یه‌کاندا که‌سوکاری له‌ده‌ستداوه. ئه‌و زیندانی‌یه ڕۆژانه خواردن دابه‌ش ئه‌کات به‌سه‌ر زیندانی‌یه‌کانی تردا که فرانسیشیان له نێودایه. من پێشبینی ئه‌وه ئه‌که‌م که فرانس ڕۆژانه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که مادده‌یه‌کی ژه‌هراوی تێکه‌ڵ به خواردنه‌که‌ی کرابێت . ته‌مه‌نی هه‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه له‌گه‌ڵ مێژووی مرۆڤایه‌تیدایه.
ئه‌کرا هه‌موو ڕووداوه‌کان به شێوه‌یه‌کی تر بوونایه، هه‌ر له ساڵی 1982 دا باڵوێزی هۆڵه‌ندا له عێراق سخۆره‌ر ( ) ڕایگه‌یاند که له ڕۆژنامه‌کانی عێراقدا باس له‌وه ئه‌که‌ن که " دوژمن وه‌ک مشه‌خۆره‌کان له ناو ئه‌به‌ین " بۆچی فریتس بۆڵکستاین ( ) پاش دوو ساڵ دوای ئه‌مه باسی له قه‌ده‌غه‌کردنی که‌ره‌سه‌ی گازه ژه‌هراوی‌یه‌کان کرد له هۆله‌نداوه به‌ره‌و عێراق؟ بۆچی هه‌ر ئه‌و کاتانه وه‌ک وه‌زیری بازرگانیکردنی ده‌ره‌وه سه‌ردانی سه‌ددام حوسه‌ینی کرد به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردن له بواری بازرگانیی ، له کاتێکدا که ئه‌زانرا سه‌دام چ تاوانکاری‌یه‌کی ئه‌نجام داوه،؟
ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین که بواری ئه‌وه‌ی پێدرا بیسه‌لمێنێت که هیچ جۆره چه‌کێکی کۆکوژی له‌ده‌ستدا نه‌ماوه، له ڕاپۆرتێکی تێر‌و ته‌سه‌لدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو که چ ووڵات و کارگه‌یه‌ک ، کام به‌ش و که‌ره‌سه‌ی چه‌که کۆژی‌یه‌کان و گازی ژه‌هراوی‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردووه. ئه‌م راپۆرته بۆ ماوه‌ی سالانێکی درێژ به نهێنی مایه‌وه، حکومه‌ت تاوه‌کو ئێستاش ئه‌وه ڕه‌د ئه‌کاته‌وه که ئه‌و ڕاپۆرته به‌ره‌و په‌رله‌مان بنێرێت، تا ئه‌و کاته‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه پارێزه‌رێکی ئه‌مریکی ئه‌مه‌ی ئاشکرا کرد. لێره‌دا چی ئاشکرا ئه‌کرێت : نه‌ک ته‌نها فرانس ڤان ئه‌نرات به‌ڵکو چه‌ند کارگه‌یه‌کی تری هۆڵه‌ندیش به پێ‌ی ئه‌م ڕاپۆرته به‌شداری‌یان له ده‌سته‌به‌رکردنی گازی ژه‌هراویدا هه‌بووه به عێراق. نه‌ک ته‌نها هۆڵه‌ندا ، به‌ڵکو چه‌ند ووڵاتی تریش و کارگاکانیان ئه‌م کاره‌یان به شیوه‌یه‌کی ئاسایی ئه‌نجام داوه و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ش قوربانی که‌وتنه‌وه‌ی هه‌زان که‌س.
له راستیدا دۆزی عێراق پێویستی به دوو لێکۆڵینه‌وه هه‌یه، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به هۆکاری پشتگیریکردنی هۆڵه‌ندا له شه‌ڕی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق ، لێکۆڵینه‌وه‌ی دووه‌میش ڕۆڵی به‌شداریکردنی کارگا هۆله‌ندی‌یه‌کان له بیناکردنی چه‌کی کۆکوژی عێراق و دووڕیی حکومه‌ت له‌مباره‌وه.
.................
* ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی تراو له 23 دیسه‌مبه‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه
تێبینی وه‌رگێڕ : * ناونیشانی ووتاره‌که به‌م شیوه‌یه‌یه : ( عێراق : بڵێ نه‌خێر ، ئه‌مجا دوو لێکۆڵینه‌وه وه‌ربگره) ، به‌لام بۆ گونجاندنی له‌گه‌ڵ زمانی کوردی ئه‌و سه‌ردێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌م به دروستتر زانی . باڵکننده سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆله‌ندایه له ئێستادا.
** کرانه‌وه به‌ره‌و عێراق : که‌مپه‌ینێکی هێزه مرۆڤدۆسته‌کانه له هۆڵه‌ندا تاوه‌کو حکومه‌ت ناچار بکه‌ن که لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام بدات سه‌باره‌ت به هۆکاره سیاسی‌یه‌کانی پشتگیریکردنی هۆڵه‌ندا له شه‌ڕی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره