یه‌که‌مین دانیشتنی دادگایکردنی لوبانگا له ده‌نهاخ ده‌ستی پێ‌کرد
نووسینی : سیباستیان هۆتلیب ، وه‌رگێڕانی له هۆڵه‌ندی‌یه‌وه : کامه‌ران ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ له شاری ده‌نهاخ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌که‌مین دانیشتنی دادگایی‌کردنی لوبانگا ( Lubanga ) ی ده‌ست پێ‌کرد، هه‌ندێک که‌س ئه‌م ڕووداوه‌یان به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌مین سه‌رۆکی ڕه‌شپێست له ئه‌مریکا به گرنگ و مێژوویی له قه‌ڵه‌مدا، و هه‌ندیكی که‌سی تریش به هاوشێوه‌ی دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یان ڕاگه‌یاندنی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ پێناسه‌یان کرد. به‌راوردکردنه‌کان له‌مڕووه‌وه هه‌رچی‌یه‌ک بن ، نیشاندانی ساتێکی مێژویی گرنگه له خه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به خۆده‌ربازکردن له ده‌ستی دادگا و سزاکانی.
ئه‌م دادگاییکردنه به دوای 7 ساڵ له دامه‌زراندنی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تیدا دێت. خۆئاماده‌کردنه‌کانی درێژ ماوه‌ی دادگا، گرنگی و سووربوونی دادگا له به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م دادگاییکردنه نیشان ئه‌دات.
تۆماس لوبانگا دیلۆ ( Thomas Lubanga Dyilo ) له‌و ده‌رگای زیندانه‌وه چاوه‌ڕوانی دادگاییکردنه، لوبانگا ئه‌و سه‌رکرده سه‌ربازه‌یه که له ساڵی 2006 دا له لایه‌ن دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی له کۆنگۆ به سه‌ربازیکردنی زۆره‌ملێ‌ی منداڵان له شه‌ڕه‌کاندا تاوانبار کراو ،و له کۆنگۆ ده‌ستگیر کرا. لوبانگا سه‌دان منداڵی له جه‌نگی خوێناوی له دژی هۆزێکی به‌رامبه‌ریان له ڕۆژهه‌لاتی کۆنگۆ ( Congo DRC ) به‌کارهێنا. به‌پێ‌ی سکاڵاکه‌ر ( Ekkehart Withopf ) لوبانگا مندالانی به زۆره‌ملێ ناچار کردووه تا له جه‌نگه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن و کردوونی به قوربانی ، له شه‌ڕه ماڵوێزانکه‌ر و خوێناوی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کۆنگۆدا زیاد له 30 هه‌زار منداڵی سه‌رباز له جه‌نگ به‌کارهێنران.
سکاڵای ناته‌واوه‌تیی
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ دڵخۆشی خۆیان سه‌باره‌ت به دادگایی‌کردنی لوبانگا له ڕاکێشانی زۆره ملێ‌ی منداڵان بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌ربڕی، و له هه‌مان کاتیش‌دا نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به داداگایینه‌کردنی لوبانگا له‌مه‌ڕ تاوانه‌کانی تری وه‌ک تاوانه‌کانی کوشتن و ئغتیصابکردن ده‌ربڕی. پاوڵ مادیدی ( Paul Madidi) که نوێنه‌ری دادگایی نێوده‌وڵه‌تی‌یه له کۆنگۆ پێ‌ی وایه که لوبانگا چه‌ندین تاوانی تری ئه‌نجام داوه نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌ی که ئێستا سکالای له‌سه‌ر تۆمارکراوه و داداگایی پێ ئه‌کرێت. لوبانگا نه‌ک ته‌نها تاوانباره له به سه‌ربازیکردنی زۆره ملێ‌ی منداڵان به‌ڵکو یه‌کێکیشه له‌و تاوانباره سه‌رکردانه‌ی که ده‌ستی له کوشتنی 100-300 هه‌زار که‌سدا هه‌بووه له شاری ئیتووری ( Ituri ) ، ئیتووری ئه‌و شاره‌یه که کردی به زه‌وی‌یه‌کی بێ دانیشتوان و که‌س توانای چوونه ژووره‌وه‌ی نی‌یه.
نه‌هه‌نگه گه‌وره‌که نی‌یه
به پێ‌ی وته‌ی فیلیپ ڕاینچنس ( Filip Reyntjens ) شاره‌زاناسی ئه‌فریکایی، لوبانگا گه‌وره‌ترین تاوانباری جه‌نگ نی‌یه له کۆنگۆ به‌ڵکو لوبانگا وه‌ک که‌سێک له‌و نێوه‌دا له لایه‌ن تاوانباره سه‌ره‌کی‌یه‌کانی ئه‌و کاتانه‌وه به‌کارهێنراوه ، فیلیپ هیواخوازه که هه‌موویان له زیندان بکرێن و دادگایی بکرێن.
فیلیپ : " بێگومان دڵخۆشم که لوبانگا داگایی ئه‌کرێت ، چونکه که‌سێکی ده‌ست به خوێناوی‌یه. به‌ڵام له راستیشدا حکومه‌ته‌کانی کینساشا به رابه‌ریی کابیلا، حکومه‌تی ئۆگندایی به سه‌رۆکایه‌تی موسیڤینی ( Museveni ) و حکومه‌تی ڕواندایی به سه‌رۆکایه‌تی کاگامه ( Kagame ) هه‌موویان سه‌رگه‌رمی خۆشکردنی ئاگری جه‌نگ بوون. هه‌موویان کۆکبوون له ده‌سته‌به‌رکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ،و کردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی سه‌ربازی بۆ میلیشیاکان. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه ده‌ره‌کی‌یانه نه‌بوایه ئه‌وا ناکۆکی‌یه‌که به‌و رادده‌یه گه‌وره نه‌ده‌بوو. "
پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنی سکالاکه‌ران بۆ دادگایی‌کردنی لوبانگا له سه‌ر چه‌ند تاوانی دیاریکراو په‌یوه‌ندی به ڕادده‌ی سه‌رکه‌وتنی داگاییکردنه‌وه هه‌بێت ، ده‌سته‌ی دادوه‌ر به‌و خاڵه گه‌یشتن که لوبانگا ئازاد بکه‌ن چونکه سکالاکه‌ران ( دادوه‌ری گشتی ) چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی گرنگیان له ده‌سته‌ی پارێزه‌ران شادردۆبوه ، به‌م پێ‌یه‌ش پێ‌یان وابوو که لوبانگا به‌هۆی ئه‌م شاردنه‌وه‌یه‌وه مه‌حکه‌مه‌یه‌کی عادلانه ناکرێت. به‌ڵام دواتر کاره‌کان زیاتر ڕۆشنایی‌یان خرایه سه‌ر و پرۆسه‌که به‌رده‌وام بوو.
وا پێشبینی ئه‌کرێت که دادگایی‌کردنی لوبانگا هیچ جۆره بایه‌خێکی له لایه‌ن کۆنگۆیی‌یه‌کانه‌وه پێ نه‌درێت چونکه لوبانگا هیچ جه‌ماوه‌رێکی نی‌یه و هه‌روه‌ها خه‌ڵکانێکی زۆریش پێ‌یان وایه که تاوانبارێکی گه‌وره‌ی جه‌نگ نی‌یه ، به پێ‌ی قسه‌کانی فیلیپ " پرۆسه‌کانی دادگایی‌کردنی لوبانگا زۆر سه‌رنجی خه‌ڵکی کۆنگۆ راناکێشێت، به‌ڵام دادگایی‌کردنی که‌سێکی وه‌ک جین پیری بێمبا ( Jean Pierre Bemba ) که که‌سێکی گرنگتره له لوبانگا، و له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیشدا بوو به که‌سی دووه‌م، و سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزیسیۆنیش بوو ، و له ماوه‌یه‌کی دیاریکراویشدا ئه‌و کاتانه‌ی که سه‌رۆکایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی کۆنگۆی ئه‌کرد، یه‌ک له‌سه‌ر سێ‌ی کۆنگۆی له ژێر چنگدا بوو ، پێم وایه که کۆنگۆیی‌یه‌کان زیاتر سه‌رنجیان به لای پرۆسه‌کانی دادگایی‌کردنی ئه‌مدا رائه‌کێشرێت. "
نه‌ک ته‌نها دۆراوه‌کان
پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی لوبانگا مانایه‌کی سیمبوڵی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی که تاوانباران تاوان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روا ئازاده‌نه تێپه‌ڕن ئیتر به‌سه‌رچوو، به‌ڵام ڕاینچنس پێ‌ی وایه که ئه‌م په‌یامه له‌وێدا کۆتایی نایه‌ت که ته‌نها دۆراوه‌کانی جه‌نگ دادگایی بکرێن " ئه‌م په‌یامه له‌وێدا به سه‌رکه‌وتن ئه‌گات که نه‌ک ته‌نها دۆراوه‌کان به‌ڵکو براوه‌کانی جه‌نگییش راپێچی دادگا بکرێن چونکه ئه‌مانیش تاوانباری جه‌نگ و تاوانیان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه، ده‌نا کاره‌که نیوه‌ناچڵ ئه‌نجام ئه‌ده‌یت، به‌مه‌ش ئه‌وه جێ ئه‌خه‌یت که ئه‌وانه‌ی به ده‌سه‌لات گه‌یشتوون و سه‌رکه‌توون ئازادانه بژین و هیچ ده‌ستێکی یاسا و دادگایان پێ نه‌گات ".
واپێشبینی ئه‌کرێت که ئه‌مساڵ جین پیری بێمباش دادگایی بکرێت ، که جێگری سه‌رۆکی کۆنگۆ بوو. له به‌رژه‌وه‌ندی دادگای نێوده‌وڵه‌تیدایه که پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی تۆماس لوبانگا به بێ کێشه به‌ڕێوه بچێت.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره