کرانه‌وه به ڕووی عێراق
کرانه‌وه به ڕووی عێراق
کامه‌ران ئه‌حمه‌د
له 18 ی مارتی 2003 دا کابینه‌ی کاتیی باڵکننده سه‌رباری که‌میی به‌ڵگه‌نامه یاسایی‌یه‌کان و نارازایبوونی زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی هۆڵه‌ندا پشتگیری سیاسی خۆی بۆ هێرشی ئه‌مرکا دژ به عێراق ڕاگه‌یاند ، به پێ دواین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی تاوه‌کو ئێستا زیاد له 151 هه‌زار که‌س بوونه‌ته قوربانی جه‌نگ ، و زیاد له یه‌ک ملیۆن و نیویش ئاواره‌ی ووڵاته‌کانی دراوسێ بوون. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕاپۆرتێک که درۆی ئیدیعاکانی ئیداره‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی عێراق ئه‌خاته ڕوو، ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسواڕاوی بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕ له هۆڵه‌ندا له ساڵی 2004 دا که‌وتنه خۆ و خوازیاری ئه‌وه بوون که به‌دوای ئه‌و هۆکاره سیاسی‌یانه بگه‌ڕێن که ده‌رئه‌نجامی پشتگیریکردنی هۆڵه‌ندای له جه‌نگی ئه‌مریکا دژ به عێراقی له‌سه‌ر بنیاد نرا و داوای ڕوونکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی‌یان له‌و ڕووه‌وه کرد و له‌م راستایه‌شدا بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاویان له‌و روه‌وه له ژێر ناوی ( کرانه‌وه به رووی عێراق ) راگه‌یاند.
ئه‌م ڕه‌وته له چه‌ند بۆنه و کۆبوونه‌وه و سیمیناری تایبه‌تدا بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی پرسیاره وه‌لامنه‌دراوه‌کان ده‌رباره‌ی عێراق و دۆکیومێنته شاردراوه‌کان ئه‌م باسه‌یان هێنایه ناو میدیاکانه‌وه و خوازیاری ئه‌وبوون که حکومه‌تی باڵکننده بێده‌نگی له‌م باسه نه‌کات . له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆڤه‌مبه‌ری 2006 جارێکی تر ئه‌م باسه‌یان هێنایه پێشه‌وه، چه‌ند مانگ دواتر که‌مپه‌ینێکی سه‌د ڕۆژه‌یان سازکرد و به هاوکاری پارتی سۆسیالیست، چه‌پی سه‌وز ، به‌ره‌ی دژ به شه‌ڕ توانی‌یان 137 هه‌زار واژۆ له‌و ڕووه‌وه کۆ بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌رچی پارتی کار له سه‌ره‌تاوه زۆر به دوای کرانه‌وه به ڕووی عێراق و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره سیاسی‌یه‌کانی پشتگیری‌کردن بوو به‌لام له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان و له کاتی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌ی باڵکننده‌دا هیچ باسێکیان له‌مڕووه‌وه نه‌کرد و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان پشتگێ خست.
له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کی 2009 دا ده‌رکه‌وت که دۆکیومێنتێک ( که که‌مکومرتی پشتگیریکرنه یاسایی‌یه‌کانی هۆڵه‌ندا له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ ئه‌خاته ڕوو ) به شێوه‌یه‌کی ئاگاهانه له لایه‌ن یه‌کێک له کاربه‌ده‌سته باڵاکانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا شاردراوه‌ته‌وه . له دۆکیومێنته‌که‌دا تێبینی‌یه‌ک نووسراوه که ئه‌م دۆکیومێنته به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌خرێته ڕوو و بشاردرێته‌وه.



del.icio.us
Digg
سه‌رنج (0 نێردراو):
سه‌رنجه‌که‌ت بنێره