Banners

Print

پاش مردنی قەزافی: شۆڕش و دژە شۆڕش لە لیبیا

Written by kamo. Posted in wergeran

 نوسینی ئالان ودز – ٢١ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١

وەرگێرانی هاوپشتی - کامەران ئەحمەد

بەشی یەکەم :

دەستگیرکردن و دواتر کوشتنی کۆلۆنێڵ قەزافی لە لایەن میدیاکانەوە بە پانتایی ڕووماڵکراو و هاوشان لەگەڵ کوشتنەکەیدا ئەنجومەنی کاتی باس لە دامەزراندنی حکومەتێکی ئینتقالی ئەکات، ئەم ئەنجومەنە لە لایەن ئیمپریالیستەکانەوە بە فەرمی ناسرا و نوێنەرایەتی بەرژەوەندی‌یەکانیان ئەکات. لەگەڵ ئەمەشدا خەڵکی ئاسایی لیبیا متمانەیان بەم ئەنجومەنە و پاڵپشتە ئیمپریالیستی‌یەکانی نی‌یە.
قەزاففی دەستگیرا کراو بێ هیچ دادگاییکردنێک کوژرا. بەڵام وەک ڕۆژی ڕوون دیارە کە بۆچی بە دەستگیرکراوی نەهێڵرایەوە تا دادگایی بکرێت. بێشک ئەگەر دادگایی بکرایە ئەوا ڕوو لەسەر هەموو کارە قێزەونەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی چەشنی بلێر، سارکۆزی و بەرلسکۆنی هەڵئەماڵرا. ئەمە بەتەواوی ئەو هۆکارە نیشان ئەدات کە بۆچی بەزوویی بەدوای کوشتنی‌یەوەی بوون.

پاش بەستنی چەندین ڕێکەوتن و گرێبەستی ژێر بەژێر و ئاشکرا لەگەڵ قەزافی تەنانەت ڕادەستکردنی چەندین چالاکوانی سیاسی بە ڕژێمەکەی قەزافی کە دواتر ڕووبەرووی ئەشکەنجە بوونەوە ئێستاکە بۆگەنیی دووڕوویی‌ ئەم هێزانە بە هەموو لایەکدا بڵاوبۆتەوە.
کوشتنی قەزافی و دواتر هەرەسهێنانی ڕژێمەکەی ئەگەرچی خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەیە لە کۆی گشتی بارودۆخەکە بەڵام تەنها کۆتایی چاپتەرێکە (بەشێکە) . سەرئەنجام ڕژێمەکە کۆتایی هات و ئێستا خەبات بۆ دیاریکردنی ئایندەی لیبیا ڕوو لەپێشە. لەم کێشمەکیش و خەباتەدا هەردوو هێزی شۆڕشگێڕ و هێزی ناشۆشگێڕ ئامادەن بۆ دیاریکردنی ئەم ئایندەیە و بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات. ئالێرەدایە لێکدانەوەکانی ئالان ودز دەربارەی ڕەوشەکە بڵاوئەکەینەوە.
ناڕۆشنی‌ و تێکەڵکردنەکان لە بەرەی چەپدا
تێکەڵکردن و ناڕۆشنی گەورە هەبوو دەربارەی ڕووداوەکان لە لیبیا. لە لایەک ژمارەیەک خۆیان ڕادەستی سیاسەتەکانی ئیمپریالیزم کرد و کار گەیشتە ئەوەی کە پاڵپشتی هێرش و پەلاماری سەربازی ناتۆ بکەن. ئەم تێڕوانینە هەر لە سەرەتاوە ساکار و دواکەتووانە بوو. ڕێگەدان بە خۆ بۆ چوونە ژێر باری پروپاگەندەکانی میدیای بۆرژوازی دەربارەی گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی بە خەڵکی لیبیا بێئەندازە گەمژانە بوو.
ئامانجی سەرەکی لە هێرش و پەلاماری ناتۆ بۆ سەر لیبیا هەر لە بنەڕەتەوە بۆ کۆمەکی مرۆیی و پاراستنی خەڵک نەبوو. جێ‌ی گاڵتەجاڕییە باوەڕ بە کەسانێک بکەین کە لە سەرەتاوە چەندین رێکەوتنی نهێنی‌یان لەگەڵ ڕژێمی قەزافیدا بەستبوو و چالاکوانانی سیاسی‌یان ڕادەستی ئەکردەوە ئێستا بانگەوازی کۆمەکی مرۆیی بکەن، ئەمانە گەر ڕاست ئەکەن بۆچی تا ئێستا ئەم بایەخپێدان و خەمخۆری‌یەیان ڕوو بە خەڵکی بەحرەین دەرنەبڕیوە.
ئازادبوونی خەڵکی لیبیا خەمی خەڵکی لیبیا خۆیەتی. ئیمپریالسیتەکان ناتوانن و نایانەوێ بەڵێن و پەیمانی ئەم ئازادبوونە بدەن بە خەڵک، ئەمانە ئەو هێزانەن کە بە درێژایی دەیان ساڵ پشتگیری هەموو دیکتاتۆرە خوێنڕێژەکانی وڵاتانی باکوری ئەفریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە. داخوازی سەرەکی و بنچینەیی ئێمە هەر ئەوەیە و بۆ ئەوەیە کە هەر چەشنە دەستێوەردانێکی دەرەکی لە لیبیا کۆتایی پێبهێنرێت. ڕێگە بە خەڵکی لیبیا بدەن کە کێشەو گرفتەکانی خۆی بە دەستی خۆیان و بەوشێوەیەی کە خۆیان پێ‌یان گونجاوە چارەسەر بکەن و چارەنوسیان دیاری بکەن.
هەرچەندە لایەنێکی تری چەپ لەمانە باشتر نەبوون و زۆر زیادەڕۆی‌یان کرد و لە ژێر ڕەنگاڵەی "دژایەتیکردنی ئیمپریالیزم" و "کۆمەک بە پێشکەوتووخوازی" و " سۆشیالیزم" لایەنگری ڕژێمەکەی قەزافی‌یان کرد، هەموو ئەمانە چەند درۆیەک بوون. ئەوە ڕاستە کە ڕژێمی لیبیا ( لەهەمان کاتدا ڕژێمەکەی سوریاش) کاراکتەری جیاوازیان لە چاو ڕژێمەکانی وەک تونس و میسردا هەیە بەڵام ئەمانە هیچ لە سروشتی چەوسێنەرانەی ئەم ڕژێمانە ناگۆڕن و نایانکاتە ڕژێمێکی ئامادە دژ بە ئیمپریالیزم.
بۆ ڕۆشنیایی خستنە سەر پرۆسە واقیعەکانی ئەم رووداوانە ئەوە تەنها بەس نی‌یە کە نیشانەی کۆ یان لێدەرکردن بخەینە پێش ئەم دوو لێکدانەوە نادروستە. ئەبێت سەرجەم دیمەنەکان لەبەرچاو بگرین نەک تاکلایانە ڕووداوەکان چاولێبکەین.
نابێت واقیعەتەکان بە ڕەنگی گوڵ بنەخشێنین، مەترسیداریترین هەڵە لە ڕوانگەی مارکسیزمەوە ئەوەیە کە توخمە چالاک و بەتواناکانی هاوکێشەکە لەبەرچاو نەگرین یان کەمڕەنگیان بکەینەوە. بۆ ئەنجامدانی لێکدانەوەیەکی دروست و بەربڵاو ئەبێت هەموو توخمەکان لەبەرچاو بگرین ئالێرەوەیە کە گرفت و ناکۆکیەکان ڕوون ئەبنەوە. کێشەی بنەڕەتی – بە هەمان شێوەی میسر – نەبوونی ڕابەرایەتیەکی شۆڕشگێڕە.
مێژوو پڕیەتی لە نمونەی ئەو شۆڕشانەی کە شکستیان هێناوە، تێکشکاون یان لە لایەن چینەکانی ترەوە ڕفێنراو و دزراون. لیبیا لەم رێچکەیە بەدەر نی‌یە. لە راستیدا تەنها راپەڕینی شۆشگێڕانەی خەڵک بە مانای سەرکەوتنی کۆتایی نی‌یە. ئەم سەرنجە گشتی‌یە بە هەمان شێوەی میسر و تونس بەسەر لیبیاشدا ئەچەسپێت.
لە ئیسپانیا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٣١-١٩٣٧ هەموو مەرجە بابەتیەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی سۆشیالستی ئامادەبوون ، ترۆتسکی ئەوەی ڕونکردۆتەوە کە چینی کرێکار لە ئیسپانیا نەک تەنها توانای ئەنجامدانی شۆڕشێک بەڵام دەیان شۆڕشیان هەبوو. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا شۆڕشی ئیسپانیا لە لایەن توخمەکانی چینی بۆرژوازی‌یەوە دزرا و دواتر شکستی هێنا و لە دەرئەنجامی ئەم شکستەدا بە درێژایی چوار دەیە خەڵکی لە ژێر دەسەڵاتی فاشیستانەی ئیسپانیادا گوزەرانی کرد. بێگومان بارودۆخەکان زۆر جیاوازترن لە ساڵەکانی ١٩٣٠ یەوە چینی کرێکار خاوەنی چەندین رێکخراوی کرێکاریی بەهێزبوو بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا شۆڕشی ئیسپانیا لە لایەن چینی بۆرژوازی‌یەوە دەستی بەسەرداگیرا و شکستی پێهێنرا. هەمان لێکدانەوە دروستە بۆ شۆڕشی ١٩١٧ ی ڕوسیا ، با ئەوە لە یاد نەکەین بە بێ بوونی پارتی بەڵشەفیک (Bolshevik ) لە ژێر ڕابەرایەتی لینین و ترۆتسکیدا هەمان چارەنوس ڕووبەرووی شۆڕشی ڕوسیا ئەبۆوە.
ناسینەرەوەکانی ( تایبەتمەندی‌یەکانی ) ڕژێمی قەزافی
ڕژێمی قەزافی تایبەتمەندی خۆی هەبوو. لە سەرەتادا بەهۆی بانگەوازەکانی دژ بە ئیمپریالیزم جەماوەری زۆری هەبوو ڕژێم (لەژێر ناوی سۆشیالیزمدا) دەستی کرد بە خۆماڵیکردنی بەشێکی زۆری ئابوری لیبیا. بەهۆی بوونی ڕێژەی زۆری یەدەکی نەوت لە لیبیا و کەمی دانیشتوانەکەی توانی لەسەرەتاوە ژیانێکی تا ڕاددەیەک باش لە بواری تەندروستی ، پەروەردە و خوێندن بۆ زۆربەی دانیشتوان دەستەبەر بکات. ئەمە بووە هۆکاری دابینکردنی سەقامگیری بۆ ئەم رژێمە بە درێژایی ساڵانێکی زۆر. هەر ئەمەشە ئەوە ڕوون ئەکاتەوە کە بۆچی ئەم ڕژێمە لە سەرەتای ڕاپەڕینەکانی خەڵکەوە بە گژیدا توانی بۆ ماوەی چەندین مانگ بەرگە بگرێت و بمێنێتەوە .
لەگەڵ ئەمەشدا ڕژێمی قەزافی ڕژێمێک بوو کە هەموو توانای دەسەلاتی لە کەسایەتیەکدا چڕکردبۆوە. بەهەموو شێوەیەک رێگری لە بەرەوپێشچوونی دامەزراوە سیاسی‌یەکان ئەگرت، هیچ پارتێکی دەسەڵاتدار نەبوو ( پارتە سیاسی‌یەکان قەدەغەکرابوون) ، چەند بیرۆکراتێکی بچوک هەبوون ، سوپا بەشبەش و لاواز بوو. قەزافی دەسەڵاتی خۆی لە ڕێگای چەندین ڕێکەوتنی نهێنی و ئاڵۆز لەگەڵ سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکان و تۆڕێک لە پەیوەندی‌ نهێنی‌یەوە مسۆگەر کردبوو.
بە درێژایی بیست ساڵی ڕابروو – بە تایبەت دەیەی کۆتایی – قەزافی بە ڕادەیەک گەیشت کە توانای خۆی لە کۆنتۆڵکردنی ئابوریدا بەتەواوی لەدەستدا و بە دەرئەنجامێک گەیشت بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ هیزە ئیمپریالیستی‌یەکان، کردنەوەی بازاڕەکان بە ڕوویانداو پشتگیریکرنی خۆی بۆ ئابوری "بازاڕی ئازاد" و سیاسەتی لیبرالیزمی نوێ ڕاگەیاند. چەند گۆرانکاریەکی لە بواری ئابوریدا ئەنجامدا لەوانەش هەوڵدان بۆ بە ئەندامبوون لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیی، کەمکردنەوەی کۆمەکی پشتگیریی کۆمەلایەتی، بە تایبەکردنی هەندێک لە کەرتەکان. لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە زیاد لە سەد کەمپانیای دەوڵەت بە کەرتی تایبەت فرۆشران کە لە نێویاندا پاڵاوتگەی نەوت، کەرتی گەشتوگوزاروعەقاری تێدابوو کە ٢٩% ی لەژێر خاوەندارێتی کۆمپانیا بیانی‌یەکاندا بوون.
ئەم گۆڕانکاری‌یانە وەرچەرخان بوون بەرەو ئابوری بازاڕی ئازاد کە بوونە هۆکاری دابەزینی ئاستی گوزەرانی زۆربەی خەڵک و دەوڵەندبوونی کەمینەکی کەم ( کە زۆربەیان لە خانەوادی قەزافی خۆی بوون) لە لیبیا. ئەمانە یەکەمین هۆکاری سەرەکی سەهەڵدان و ڕاپەڕینی خەڵک بوون لە لیبیا. لە دواین دەورەی کۆتایی دەسەلاتی قەزافیدا ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئاسایی بەرەو هەڵدێر وئالۆزی زیاتر ڕووی ئەنا. بەهۆی چەسپاندنی سیاسەتەکانی لیبرالیزمی نوێوە هەژاری بێئەندازە ڕووی لە سەر کرد. لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە بە تەوای لیبیا ڕووی لە ئابووری بازاڕی ئازاد و سیاسەتی لیبرالیزمی نوێ‌ کرد بەڵام ئەمانە تەنها دەستکەوت و قازانجبوون بۆ کەمینەیەکی کەم کە زۆربەیان لە خێزانی قەزافی بوون لەگەڵ کەمینەیەکی هۆزەکان و ژمارەیەک لە هێزە ئەمنی‌یەکانی دەستوپێوەندی.
ئەمانە لە ڕوویەکیشەوە جیاوازی و دابەشبوونەکانی نێو چینی بۆرژوازیش ڕوون ئەکەنەوە. ژمارەیەکی کەم لە جەنەڕاڵە کۆنەکان، وەزیرو بازرگان و خاونکارەکان دژ بە قەزافی برا! ڕاپەڕین و هەر زوو لە کەشتی‌یە نوقومبووەکەوە فڕێدران. ئەمانەش هەر لە هەوڵی دزینی خەبات و تیکۆشانی خەڵکدا بوون کە لە ڕیزەکانی خوارەوە هەڵقوڵابوو.
ئایا لە لیبیا شۆڕش هەبوو ؟
بزووتنەوەی لیبیا بەشێک بوو لەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕی‌یە گشتی‌یەی کە جیهانی عەرەبی گرتەوە پاش ڕاپەڕینەکانی خەڵک لە تونس و میسر. سەرەتا بە ڕاپەڕینی جەماوەری‌یەوە لە بنغازی‌یەوە دەستی پێکرد، لەسەرەتاوە ئەمە ڕاپەرینێکی خۆبەخۆیی‌یانەی خەڵک بوو دژ بە دەسەڵاتدارێتی قەزافی و هەوڵی ئەدا کە دەسەڵاتەکەی کۆتایی پێبهێنێت. ئەم بزووتنەوەیە سروشتێکی پێشکەتووخوازانەی هەبوو و ناکرێت ئەوە ئینکار بکەین کە لە ئیمکاناتێکی شۆڕشگێرانەش بەهرەمەند بوو.
مۆتۆڕی سەرەکی ڕاپەڕینەکان جەماوەری شۆڕشگێڕی خەڵک بوون: خەڵکانی هەژار و زەحمەتکێش، کرێکاران و وردەبۆرژوازی ، ژمارەیەکی بەرچاو لە چینی مامناوەند ( دکتۆر و پارێزەران ، ...هتد ) بەڕووی قەزافی ڕاپەڕین. گەورەترین خاڵی لاواز لێرەدا ئەبوو کە چینی کرێکار ڕێکخراو نەبوو- کەمتر ڕێکخراوتر لەوەی کە لە تونس میسر بینیمان- کە لە کەرتی نەوتدا چڕبوونەتەوە و ئەمیش بە دەوری خۆی زیاتر پشتبەستووە بە کرێکاری غەیرە لیبی هەربۆیەش پرۆلیتاریا نەیتوانی مۆرکی خۆی بەسەر بزووتنەوەکەوە بنێ.
بەهەمان شێوەی تونس و میسر لە لیبیاش بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵک ڕابەرایەتیەکی یەکگرتوو و پتەوی نەبوو. جگە لەوەی بەهۆی چەند فاکتەرێکی تری نێوخۆیی و ناوچەیی‌ و عەشیرەتیی‌یەوە بارودۆخەکە لە لیبیا ئاڵۆزی زیاتری هەبوو ئەمە جگە لەو دەورە لاوەکی و حاشیەیی‌یەی کە چینی کرێکار هەیبوو بارودۆخەکە بەو شیوەیە گۆڕا کە ئێستا لەبەرچاومانە.
لە باری مێژوویی‌یەوە لیبیا لە سێ پارێزگا (ولایەت) پێکهاتبوو. تریپۆلیتانا لە باکوری ڕۆژئاوا، بەرقە لە ڕۆژهەلات، فەزان لە باشووری ڕۆژئاوا. ئەم هەرێمانە بەزۆر لەژێر دەسەڵاتی ئیمپریالیزمی ئیتالیا یەکیان گرت کە لەساڵی ١٩٣٤ ەوە لیبیای دابەشکرد بەسەر یەک هەرێم و چوار پارێزگادا کە ئەوانەش بریتین لە تریپۆلی(طرابلس)، میسراتە، بنغازی، بەیزا و بیابانی لیبیا. قەزافی بۆ سەقامگیرکردنی دەسەلاتی خۆی لە لیبیا پەنای بردە بەر هاندانی عەرەبەکان دژی بەربەر، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کرد بە گژ بەیەکدا، عەشیرەتەکانی کرد بە دوژمی یەکتر. دوژمنایەتی‌یە نێوخۆیی‌یەکان و هاوپەیمانی هۆزو عەشیرەتەکان لەگەڵ یەکتر ئەوەندەی تر بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردبووو و لە لێواری جەنگی نێوخۆیدا قەراری گرتبوو.
سروشتی چوونەپێشەوەی ڕووداوەکان بەشێوەیەکن کە بوار بۆ هیچ بۆشایی‌یەک (vacuum) ناهێڵێتەوە. لە نەبوونی ڕابەرایەتیەکی شۆڕشگێڕدا توخمەکانی بۆرژوازی دێنەپێشەوە و هەل ئەقۆزنەوە. ئەنجومەنی کاتیی نیشتمانی‌یان دامەزراند. ئەندامەکانی ئەم ئەنجومەنە خۆیان لە خۆیانەوە لەو شوێنە دامەزراند و هیچ کات لە لایەن خەڵکەوە هەڵنەبژێردراون و بەوهۆیەوە بەرپرسیاریش نین لەبەرامبەر کەسدا. بەزۆر خۆیان هێنایە پێشەوەی ڕووداوەکان و جەماوەری شۆڕشگێڕ ( بە تایبەت گەنجان )یان وەلانا کە هەموو شەڕەکان لە سەرەتادا ئەوان کردیان.
سەرهەڵدانی بنغازی
بەهەمان شێوەی میسر یەکەمین ناڕەزایەتی لە رێگای فەیسبوکەوە ڕێکخرا ڕۆژی ١٧ ی فێبریوەری دەستنیشان کرا بۆ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان. بۆ ڕیگەگرتن لە چوونە پێشەوەی خۆپیشاندانەکان ڕژێمی قەزافی لە ڕۆژی ١٥ ی فێبریوەری پارێزەر (فەتحی تەربیل) یان دەستگیر کرد کە ئەو پارێزەرەیە نوێنەرایەتی خانەوادەی ئەو زیندانی‌یە قوربانیانە ئەکات کە ١٢٠٠ زیندانی بوون لە (زیندانی ئەبو سەلیم) و بە فەرمانی قەزافی لە ساڵی ١٩٩٦ دا قەتلوعام کران.
دەستگیرکردنی فەتحی بووە جێگای ناڕەزایەتی خانەوادەی ئەو زیندانی‌یانە و هاواریان کرد " بنغازی لە خەو ڕاپەڕە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی ئەکەیت " خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی‌یان دەربڕی. بەشێکی زۆر لە ڕۆژهەلاتی لیبیا بە خۆپیشاندانەکانەوە پەیوەستبوون لەوانە ، ئەلمەرج، بەیزا، دەرنە، شەحات، توبروک و ئەجدابیا.
قەزافی وەلامی ئەم خۆپیشاندانانەی بە ناردنی سوپا و هێز دژ بە خەڵک وەڵامدایەوە، کە لە نێویاندا بەکرێگیراوەکان بوون لەهەڵ ئەو سوپا تایبەتەی کە لە لایەن کوڕەکانی‌یەوە ڕابەرایەتی ئەکران. چەکی قورس دژ بە خەڵکی بێچەک بەکارهێنرا. ژمارەیەکی زۆر خەلک کوژرا، شەڕ بەردەوام بوو تا خەڵک توانی‌یان چەند مۆڵگەیەکی سەربازی لە بنغازی دەستبەسەر بکەن و بارودۆخەکە ڕووی لە شەڕێکی ناوخۆ کرد.
ڕاپەڕینی پاڵەوانانەی بنغازی ئەکرێت بچوێنین بە هەمان راپەڕنی کرێکارانی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٣٦ دا ئەو کاتانەی کە کرێکارانی بەرشەلۆنە پەلاماری سوپای فاشیزمیان ئەدا لە کاتێکدا هیچ چەکێکیان پێنەبوو. خەڵکی بێچەک ناچار بوون کە خۆیان بە دار و بەرد و شوشەی پڕکراو لە بەنزین ( مۆلۆتۆف) پەلاماری مۆڵگەکانی سوپا بدەن، یەکێک لە خۆپیشاندەران ئۆتۆمبیلەکەی پڕ کرد بوتڵە غاز و پەلاماری مۆڵگەیەکی دا کە بووە هۆی ڕووخانی دوو دیوار دەروبەری.

 

پەلامارەکان بۆ سەر مۆڵگەکانی سوپا چەند رۆژێکی خایاند تا سەرئەنجام توانرا کۆنترۆڵ بکرێن . لە ژێر فشاری خەڵکی شۆڕشگێڕدا لەو ناوچانەدا سوپا تێکشکا، بەتالیۆنی بنغازی لە ژێر ڕابەرایەتی جەنەڕاڵ عەبدولفەتاح یونس پەیوەست بوو بە ڕاپەڕینەوە کە بووە هۆی شکستی مۆڵگەکان. کاتێک کە خەڵک چوونە باڵەخانەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لە تەرمی ئەو سەربازانە ئەبینران کە گوللە باران کرابوون چوونکە ئامادەنەبوون مل بە فەرمانی ڕژێمەکەی قەزافی بدەن و تەققە لە خۆپیشاندەران بکەن.
سەرئەنجام راپەڕین ئەوەی کە لە ڕۆژهەلاتەوە دەستی پێکردبوو ڕووی کردە شارەکانی ڕۆژ ئاوا. خۆپیشاندان لە زاویە ، میسراتە و چەند ناوچەیەکی پایتەختدا هەڵگیرسا. وەڵامدانەوەی قەزافی زۆر بێبەزەیی‌یانەو دڕندانە بوو بەکرێگیراوەکانی پڕچەک کرد تا لە بەرامبەر هەر هاتنە مەیدانێکی خەڵکدا توند وەڵام بدەنەوە، فڕۆکە و کەشتی جەنگی بەکارهێنا تا ڕاپەڕین لە ڕۆژهەڵات سەرکوت بکات. ژمارەیەک فڕۆکەوان فەرمانەکەیان بەجێنەهێناو داوای پەنابەرێتی سیاسی‌یان کرد لە ماڵتا و میسر.
دڕندەترین شێوانەکانی سەرکوتکردن بەکارهێنران بۆ ڕێگاگرتن لە بزووتنەوەی خەڵک لە تەرابولس، کە لەسەرەتای ڕاپەڕینەکاندا خۆپیشاندانی تێدا ڕوویدا. ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەستگیر کران، ئەشکەنجە دران ، کوژران و بێسەروشوێن کران. هەر چەشنە کۆبوونەیەکی جەماوەری قەدەغەکرا لەسەر شەقامەکان، هەموو جێیەک پڕکرا لە هێزی ئەمنی و سوپا. هێڵەکانی تەلەفۆن چاودێری ئەکران. ڕژێمی چەوسێنەر توانی بۆ ماوەیەک هاتنە مەیدانی بزووتنەوەکە لە تەرابولس خامۆش بکات تاوەکو ئەو کاتەی لە ئۆگستدا بە هێزێکی ترەوە سەری هەڵدایەوە.
ڕژێم خۆی ئامادە ئەکرد بۆ بەرپەچدانەوەی هێزی بەرگری خەڵک لە ڕۆژهەلات. ڕووبارێک لە خوێن نێوان حکومەت و خەڵکی جیا ئەکردەوە. قەزافی لە چەندین شوێندا ئەوەی ڕاگەیاند کە دەست لە هیچ شتێک ناپارێزێت بۆ تێکشکانی شۆڕشەکە و لەخوێنهەڵکێشانی بنغازی. لە دەرئەنجامی کردەوەکانی رژێمدا هەر بەخێرایی ڕاپەڕینی جەماوەی خەڵک ڕووی لە شەڕێکی خوێناوی ناوخۆیانە کرد.
ڕۆڵی ناتۆ
ئەنجومەنی کاتیی بانگەوازی ناتۆی کرد تا دەست لە کاروبارەکان وەربدات. بە درێژایی ئەو هەموو جوڵانەوە شۆڕشگێڕی‌یەی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکای گرتبۆوە، ئیمپریالیستەکان بێتوانا بوون لە دەستێوەردان تێیدا. بەڵام ئێستا بۆیان ڕوون بۆتەوە کە هەلێکیان بۆ هاتۆتە پێش تا دەست لە کاروبارەکان وەربدەن و ڕۆڵێک بگێڕن. ئەمریکی، و فەڕەنسی و بەریتانی‌یەکان گرێبەستێکیان لەگەڵ ئەنجومەنی کاتیی کرد کە پێکهاتەیەکە لە توخمە جیاوازەکانی چینی بۆرژوازی و وەزیرە کۆنەکانی ڕژێمی قەزافی کە ئەمە بە تەواویی ناوەرۆک و سروشتی دواکەوتوانەی ئەم ئەنجومەنەمان بۆ دەرئەخات.
بەڵام ئەوە نادروستە کە زیادەڕۆیی لە ڕۆڵی ئەنجومەنی کاتیی بکەین یان بڵێن کۆنترۆڵی تەواوەتی‌یان بەهەموو بەسەر بارودۆخەکەدا هەبوو. ئەنجومەنی کاتیی هیچ کۆنترۆڵێکی بەسەر سوپاو یاخیبووەکاندا نەبوو کە بە گومان و دوژمنایەتی‌یەوە ئەیڕوانینە ڕۆڵ و بوونیان. ئەمە بەتەواویی لەو ڕووداوەدا دەرکەوت کە لە ژمارەیەک سەربازی بەریتانیا لە مانگی مارسدا دەستگیرکران لە لایەن یاخیبووەکانەوە کە مەبەستیان بوون بێنە بنغازی تا لەگەڵ ئەنجومەنی کاتیدا کۆببنەوە و پەیمان ببەستن. ئەمە شەرمەزاریەکی گەورەی بۆ حکومەتی لەندەن دروستکرد کە نەیاندەتوانی چۆن ئەوە ڕوون بکەنەوە کە هێزەکانیان چوونەتە ناو لیبیاوە.
ئەوەی کە هەڵوێستی چەکدارە یاخیبووەکانی گۆڕی ئەو هێرشە بەربڵاوەی قەزافی بوو کە بە نیازبوو بیکاتە سەر بنغازی. پێشتر سەیفولئیسلام کوڕی قەزافی ڕایگەیاندبوو کە " لیبیا نە تونسە و نە میسر، ئەمە ئەبێتە شەڕێکی ناوخۆ " خوێنی زۆر ئەڕژێت لەسەر شەقامەکان ، ئەمە جگە لەوەی کە قسە بڵاوکراوەکانی قەزافی کە هەمیشە هەڕەشەی ئەکرد کە هەموو یاخیبووەکان لەناو ئەبات ' ماڵ بە ماڵ ، گەڕەک بە گەڕەک " .
ترس لە ڕوودانی کوشتارگایەک کە قەزافی لە قسەکانیدا دووپاتی ئەکردنەوە باورودۆخێکی خوڵقاند کە داوای دەستێوەردانی دەرەکی لە ناو جەماوەری خەلک و تەنانەت ئەو هێزانەشی کە پێشتر دژایەتی‌یان ئەکرد جەماوەری تر ببێتەوە و لایەنگری زۆرتری بۆ پەیدابوو. هاتوهاواری گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی هەلێ ڕەخساند بۆ ئیمپریالیزم تا دەستێوەردانی خۆی لە لیبیا بباتە پێش. سیاسەتمەداران لە فەڕەنسا و بەریتانیا سووربوون لەسەر دەستێوەردان لە لیبیا، ئەم دەستێوەردانە بە لەبەرچاگرتنی چەند فاکتەری کاتیش بڕیاری لەسەردرا: وەک دابەزینی جەماوەری سارکۆزی و هاوپەیمانی Lib-Con لە بەریتانیا. جارێکی تر ئەو ڕێکخراوەی کە بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراوە پەردەی لە ڕووی ئیمپریالستانەی خۆی هەڵماڵی و پشتگیری خۆی بۆ دەستێوەردانی مرۆیی دەربڕی. بەڵام لە بنەڕەتدا هۆکارەکە سروشتێکی ئابوری و ستراتیژی‌یانەی هەبوو. ئەوەی جێ‌ی ئاماژەیە پارێزگاریکردن لە ژیانی هاوڵاتیانی لیبی لەم نێوەدا هیچ ڕٶڵێکی نەبوو.
فەڕەنسا بە تایبەتی ئەجێندا و بەرژەوەندی خۆی هەیە. فەڕەنسا بە دوای بەدەستهێنانەوەی ئەم متمانایەیە کە لە جیهانی عەرەبدا لە دەستی داوە بە تایبەت دوای پشتگیریکردنی لە دیکتاتۆری ڕووخاوی تونس بن عەلی . فەڕەنسا هەمیشە ئەفریکا (بەتایبەت باکوری ئەفریکا) و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر هەژمونی دەسەڵاتی خۆیدا هەژمار ئەکات . ئەوە بە ڕێکەوت نی‌یە کە هێزەکانی سوپای فەرەنسا لە پشت ئەو کۆدەتا سەربازی‌یەوە بن کە لە کەناری عاج ڕوویدا و سەرۆکەکەیان بە یەکێکی بەکرێگیراوی ڕۆژئاوایی (فەڕەنسی) گۆڕی .
تۆنی بلێر پێشتر پەیوەندی گەرموگوڕی لەگەڵ قەزافی دروستکرد. ئێستاش کامیرۆن فەرمانی بە چەکی ئاسمانی شاهانە RAF کردووە تا بۆمبارانی بکات. لەگەڵ ئەمەشدا هیچ ئاڵوگۆڕێک لە سیاسەتی ئیمپریالیزمی بەریتانیادا ڕووی نەداوە. بەریتانیا چاوی لەسەر سامانی نەوتی لیبیایە. بە قەزافی‌یەوە بێت یان بێ ئەو، شەڕ هەروەکو کلاوسیوتز (Clausewitz ) ڕوونی کردۆتەوە تەنها درێژەدانی سیاسەتە بە شێوەیەکی تر!
ناتۆ و شەڕی ناوخۆ
بە پێچەوانەی فەڕەنساو بەریتاوە ئەمریکی‌یەکان بە ئاگاهی و ترسەوە مامەڵەیان لەگەڵ ڕەوشەکەدا ئەکرد. پاش ئەوەی کە پەنجەیان زۆر بە خراپی لە ئەفغانستان و عێراق سووتا ، ترسی ئەوەیان هەبوو لە پەلاماردانی ئاسمانی لیبیاوە بچنە شەڕێکی ترەوە کە کۆتایی‌یەکەی دیار نەبێت، پێشتر هیچ ئامادەی بەشداریکردن نەبوون و دواتر لە ژێر فشاری بەریتانیا و فەڕەنسا هاتنە شەڕەکەوە بەو مەرجەی کە ناتۆ سەرکردایەتی شەڕەکە بکات نەک ئەمریکا.
درێژەی هەیە ...

 

سەرچاوە : لە بەرگری مارکسیزم‌دا

هونەرمەند هانی