Banners

پارتی ئازادی هۆڵەندا چی ئەوێت ؟

سەرەتایەکی بابەتەکە : هۆلەندا لەبەردەم ئاڵوگۆڕی گەورەدایە. لە هەڵبژاردنەکانی ٩ ی جونی٢٠١٠ پارتی ئازادی هۆلەند ( یەکێک لە پارتە توند- ڕاسترەوەکان) بە رابەری خەیرت وڵدەرس دەرهێنەری فیلمی فیتنە بە شیوەیەکی چاوەڕواننەکراو توانی ٢٤ کورسی پەرلەمان بۆ خۆی مسۆگەر بکات و هەر ئێستاش سەرگەرمی ئەوەیە کە بەشداری لە دامەزرادنی حکومەتدا بکات . بە مەبەستی زیاتر ئاشناکردنی خوێنەر بەم گروپە راستڕەوە و بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی بە باشم زانی کە ئەم بابەتە کە چڕکراوەی بەرنامەکەیەتی بکەمە کوردی.

کرێکاران و گەنجانی ئیسرائیل پەیوەست ئەبن بە شەپۆلەکانی شۆڕشەوە

بەشی دووەم - ١ ی ئۆگستی ٢٠١١ - نوسینی واڵتەر لیۆن و دانیال مۆرلی ، وەرگێرانی هاوپشتی : کامەران ئەحمەد

ئیسرائیل لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا کارەساتی دابەزینی ئاستی گوزەران و ژیانی بەخۆوە بینیوە. لە ماوەی ڕابردوودا تەنها سەرچاوەیەک کە چینی دەسەڵاتدار بۆ یەکێتی ناو وڵات بەدەستی‌یەوە گرتبێت (دوژمنی دەرەکی) بووە.

کرێکاران و گەنجانی ئیسرائیل پەیوەست ئەبن بە شەپۆلەکانی شۆڕشەوە

بەشی یەکەم - ١ ی ئۆگستی ٢٠١١ - نوسینی واڵتەر لیۆن و دانیال مۆرلی ، وەرگێرانی هاوپشتی : کامەران ئەحمەد

نەبوونی ڕابەرایەتییەکی سەرتاسەری کە هەموو ئەو هەوڵ و خەباتەی کرێکاران پێکەوە گرێبدا خاڵێکی لاوازی بزووتنەوەکەیە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی سەرمایەداری، بەڵام فشار لە هەڵکشاندایە و هەر ئێستا گەیشتۆتە خاڵی شلۆقی خۆی و روداوەکانی ناوچەکە ئیسرائیل بەرەو دەورانێکی نوێ ئەبەن.

کێشەی پیشەسازی کۆمپیوتەر لە ژێر سایەی سەرمایەداریدا ، ئایا نەرمەواڵەی ئازاد چارەسەرە؟

بەشی دووەم - نوسینی مارتن ڤانهەوڤەرسواین، وەرگێڕانی هاوپشتی - کامەران ئەحمەد 

لە کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستیدا شێوازی کارکردنی تر دەستەبەرە کە تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە خزمەتدایە بۆ بەرەوباشترکردن و بەرەوپێشخستنیان. نەرمەواڵەی ئازاد و کراوە تەنها تروسکایی‌یەکی ئەو پێکەوە ژیانەمان پیشان ئەدەن کە ئەکرێت چۆن دیموکراتی وکاریگەرانە کۆمەڵگا بەڕێوە ببردرێت و چۆن داهێنان باشتر ببێت کاتێک کە مرۆڤ ئازاد بکەین و کۆت و بەندەکانی بیرکردنەوەی تێکبشکێنین.

کێشەی پیشەسازی کۆمپیوتەر لە ژێر سایەی سەرمایەداریدا ، ئایا نەرمەواڵەی ئازاد چارەسەرە؟

بەشی یەکەم - نوسینی مارتن ڤانهەوڤەرسواین، وەرگێڕانی هاوپشتی - کامەران ئەحمەد

ئەم بابەتە دەربارەی نەرمەواڵەکانی کۆمپوتەرە، لەوانەیە بۆ هەندێک لە خوێنەرانیشمان وەک بابەتێکی تەجریدی بێتە پێش چاو، بەڵام مەسەلەکە پەیوەستە بە هەموومان ، بە هەر کەسێکەوە کە کۆمپیوتەری هەیە لە نێویشیاندا خوێنەری ئەم بابەتە. گرنگ و سودمەندە بۆ هەریەکێکمان کە ئاگاداری پیشەسازی کۆمپیوتەر بین کە هەر ئێستا کاریگەری بە سەر ژیانمانەوە هەیە، هەروەها ئاگاداری هەموو ئەو کۆتانەش بین کە پێ‌یانەوە بەندە.

پاش مردنی قەزافی: شۆڕش و دژە شۆڕش لە لیبیا - بەشی سێ‌یەم

نوسینی ئالان ودز – ٢١ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١
وەرگێرانی هاوپشتی - کامەران ئەحمەد
بەشی سێ‌یەم
(داڵ)ەکان ئەسوڕێنەوە
لە کاتێکدا کە دواین دێڕەکانی ئەم بابەتە ئەنوسم دواین قەڵاکانی ڕژێمی قەزافی هەرەسیان هێناوە. قەزافی خۆی دەستگیرا کراو کوژرا. هێرشە بەردەوامەکانی قەزافی بە جەنگی درێژخایەن چەند قسەیەکی سواو و بێناوەرۆک بوون هەرچەندە ئەوەی کە لایەنگران و دەستوپێوەندەکانی لە داهاتوودا بە دەستگرتن بە چەند ڕێگەی تیرۆر و شەڕی لێرەولەوێ هەوڵ ئەدەن کە ناجێگیری بۆ ڕژێمی داهاتووی لیبیا پێکبهێنن.

پاش مردنی قەزافی: شۆڕش و دژە شۆڕش لە لیبیا - بەشی دووەم

نوسینی ئالان ودز – ٢١ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١
وەرگێرانی هاوپشتی - کامەران ئەحمەد
بەشی دووەم

ناتۆ و شەڕی ناوخۆ
بە پێچەوانەی فەڕەنساو بەریتانیاوە ئەمریکی‌یەکان بە ئاگاهی و ترسەوە مامەڵەیان لەگەڵ ڕەوشەکەدا ئەکرد. پاش ئەوەی کە پەنجەیان زۆر بە خراپی لە ئەفغانستان و عێراق سووتا ترسی ئەوەیان هەبوو لە پەلاماردانی ئاسمانی لیبیاوە بچنە شەڕێکی ترەوە کە کۆتایی‌یەکەی دیار نەبێت، پێشتر هیچ ئامادەی بەشداریکردن نەبوون و دواتر لە ژێر فشاری بەریتانیا و فەڕەنسا هاتنە شەڕەکەوە بەو مەرجەی کە ناتۆ سەرکردایەتی شەڕەکە بکات نەک ئەمریکا.

هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی تونس: سەرکەوتنی حزبی نەهزەی ئیسلامی ئەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانی زیاتر!

نوسینی یۆرگ مارتن – ٧ ی نۆڤەمبەری ٢٠١١
وەرگێڕانی هاوپشتی – کامەران ئەحمەد

لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی تونس لە ٢٣ ی ئۆکتۆبەری٢٠١١دا حزبی نەهزەی ئیسلامی زۆرینەی کورسی‌یەکانی پەرلەمان(٩٠ لە کۆی ٢١٧کورسی) بەدەستهێنا. ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زۆرێک لە بەرەی چەپی تووشی گومان و سەرسوڕمان کردووە. ژمارەیەک پێیان وایە وەرچەرخانێکی کۆمەڵگایە ڕووەو ڕاست، و هەندێکیش پرسیار ئەکەن ئەوە چۆنە کە شۆڕشی تونس بە سەرکەوتنی ڕاستەکان کۆتایی هات، و ژمارەیەکیش لە مۆدێرنیستەکان(تازەگەر) پێیان وایە کە "هێشتا کات زوو بوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان".

پاش مردنی قەزافی: شۆڕش و دژە شۆڕش لە لیبیا

 نوسینی ئالان ودز – ٢١ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١

وەرگێرانی هاوپشتی - کامەران ئەحمەد

بەشی یەکەم :

دەستگیرکردن و دواتر کوشتنی کۆلۆنێڵ قەزافی لە لایەن میدیاکانەوە بە پانتایی ڕووماڵکراو و هاوشان لەگەڵ کوشتنەکەیدا ئەنجومەنی کاتی باس لە دامەزراندنی حکومەتێکی ئینتقالی ئەکات، ئەم ئەنجومەنە لە لایەن ئیمپریالیستەکانەوە بە فەرمی ناسرا و نوێنەرایەتی بەرژەوەندی‌یەکانیان ئەکات. لەگەڵ ئەمەشدا خەڵکی ئاسایی لیبیا متمانەیان بەم ئەنجومەنە و پاڵپشتە ئیمپریالیستی‌یەکانی نی‌یە.
قەزاففی دەستگیرا کراو بێ هیچ دادگاییکردنێک کوژرا. بەڵام وەک ڕۆژی ڕوون دیارە کە بۆچی بە دەستگیرکراوی نەهێڵرایەوە تا دادگایی بکرێت. بێشک ئەگەر دادگایی بکرایە ئەوا ڕوو لەسەر هەموو کارە قێزەونەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی چەشنی بلێر، سارکۆزی و بەرلسکۆنی هەڵئەماڵرا. ئەمە بەتەواوی ئەو هۆکارە نیشان ئەدات کە بۆچی بەزوویی بەدوای کوشتنی‌یەوەی بوون.

هونەرمەند هانی